لەبارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمەوە دڵنیایی دەدرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بەپێی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیی عێراق مووچە لە كێشەكانی دیكەی نێوان هەرێم و بەغداد جیاكراوەتەوە و وەزارەتی دارایی عێراق پابەندە بە دابینكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و دەشڵێت، “دەبێت مووچە لە رێگای بانكەوە دابەشبكرێت”.

سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەپێی دوایین راپۆرتی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق و هەرێم و داهاتی نانەوتی نەدراوە و داهاتی نەوتی كە دراوە وردبینی نەكراوە، بەڵام بە پێی بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق وەزارەتی دارایی عێراق پابەندكراوە بە پێدانی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە رێگای بانكەوە.

راشیگەیاند، ناكۆكی لەسەر شێوازی پێدانی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم هەیە كە لە رێگای بانكی فیدراڵی یاخود بانكی ئەهلییەوە دابەشبکرێت و چاوەڕواندەكرێت ئەو پرسەش یەكلابكرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی هەڵەبجە ئاگاداری دەرچووانی چەند بەشێک دەکاتەوە و دەرفەتی کار رادەگەیەنێت

سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەڵەبجە، ئاگادارییەکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا هاتووە، بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا پێویستییان بە چەند پسپۆڕییەک هەیە…
زیاتر ببینە

یەكێتی دوو كورسیی لەپارتی بردەوە
سڕینەوەی ئەنجامی پەنجەمۆری دووبارەی دەنگدان 15 كاندیدی سەرخست

كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق بڕیاری دەسەڵاتی دادوەری دووپاتدەكاتەوە بە ‏ڕەتكردنەوەی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی ئەو وێستگانەی دەنگی دووبارەیان تێدا بووە، ‏دوای…
Total
0
Share