سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمانی رەوانەکردنی فڕۆکەیەکی تایبەتی کرد بۆ سعودییە

دوای گیرخواردنی تیپی تۆپی پێی قوە جەوییە (هێزی ئاسمانی) عێراق لە سعودیە بەهۆی داخرانی ئاسمانی سعودیە و گەشتەکانەوە، سەرۆک وەزیران فەرمانی کرد فڕپۆکەیەکی تایبەت رەوانە بکرێت بۆ هێنانەوەی یاریزانەکان.

سەرچاوەیەکی حکومی باسی لەوەکردووە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمانی کردووە بە ناردنی فڕۆکەیەکی تایبەت بۆ گواستنەوەی تیپی قوە جەوییە لە سعودیەوە بۆ عێراق.

ئەوەش لەدوای ئەوە هات، دەستەی ئیداری تیپی قوە جەوییە، پەیامێکیان ئاڕاستەی سودانی کرد بۆ چارەسەرکردن و دەستتێوەردانی راستەوخۆ لەو کێشەیەی بۆ تیمەکە دروستبووە بەهۆی دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆماندۆی کوردستان خزمەتگوزاریی پزیشکی پێشکەشی زیارەتکارانی چلەی ئیمام حسێن دەکات

کۆماندۆی کوردستان خزمەتگوزاریی پزیشکی پێشکەشی زیارەتکارانی چلەی ئیمام حسێن دەکات. فەرماندەیی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان ڕایگەیاند، لەژێر دروشمی “لە…
Total
0
Share