دوای سەردانی فەرماندەی فەیلەقی قودس بۆ عێراق ئەمینداری حەشدی شەعبیش هەڵبژێردرا

لە چەند ڕۆژی رابردوودا ئیسماعیل ئاقانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران سەردانی عێراقی کرد و دوای ئەم سەردانەش ئەمینداری حەشدی شەعبی هەڵبژێردرا.

حەشدی شەعبی لە بەیاننامەیەکدا ئەمڕۆ دووشەممە ٢٣ی تشرینی دووەم ئاشکرایکردووە، ” تحسین مطر العبودی، وەک ئەمینداری حەشدی شەعبی هەڵبژێردراوە”.

بەپێی زانیارییەکانی وێبسایتی حەشدی شەعبی تحسین مطر سەرۆکایەتی کرداری شەڕی ڕوبەڕوبوونەوەی داعشی کردووە لە ساڵی 2014 دا.

تحسین مطر العبودی لە ساڵی 2005 چوەتە کەرتی حوکمی و کاری کردووە، یەکەمجار وەک ڕاوێژکاری ئەمنی وەزارەتی ناوخۆی عێراق کاریکردووە.

ئەمیندارە نوێیەکەی حەشدی شەعبی لە خولی یەکەمی پەرلەمانی عێراق دوای پرۆسەی ئازادی عێراق ئەندامی پەرلەمان بووە و ئەندامی لیژنەی ئەمنی و بەرگری بووە لە پەرلەمان..

تحسین العبودی لە ساڵی 2019 دا بوەتەوە بە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی حەشدی شەعبی و ئەمساڵیش وەک ڕاوێژکاری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کاری کردووە.

هەڵبژاردنی ئەیمنداری حەشدی شەعبی لە کاتێکدایە کە چەند ڕۆژ پێش ئێستا ئیسماعیل ئاقانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەربە سوپای پاسدارانی ئێران بە نهێنی سەردانی عێراقی کردووە و لەگەڵ سەرکردەکانی حەشدی شەعبیدا کۆبووەتەوە.

بابەتی پێشتر

ناپۆلی 1 - 3 میلان

بابەتی دواتر

بایدن یەکلایی بووەتەوە لەسەر بلینکن بۆ پۆستی وەزیری دەرەوەی کابینەکەی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share