دوای 10 ساڵ لە رفاندنی فەوزییە گەڕێندرایەوە باوەشی خێزانەکەی

فەوزییە کچێکی وردیلانەی تەمەن 21 ساڵانەی ئێزدییە دوای 10 ساڵ لە رفاندنی و دوورکەوتنەوەی لە خێزان و کەسوکارەکەی توانرا بدۆزرێتەوە و بگەڕێندرێتەوە.

فەوزییە حەیدەر سیدۆ، لە ساڵی 2014 دوای هێرشەکانی چەکدارانی داعش بۆ سەر شەنگال رفێندرا کە ئەو کاتە تەمەنی تەنها 11 ساڵان بوو.

لە دوای رفاندنی چەندین جار کڕین و فرۆشن بەو کچە ئێزدییەوە کراوە و چەندین وڵاتی هەرێمی پێکراوە.

بەپێی راگەیەندراوێکی دەزگای هەواڵگریی عێراق، ماوەی چوار مانگە هەوڵەکان بۆ دۆزینەوە و گەڕاندنەوەی ئەو کچە دەستیپێکردووە تا دواجار توانرا لە یەکێک لە وڵاتانی دراوسێ بدۆزرێتەوە و بگەڕێندرێتەوە لای کەسوکارەکەی.

بابەتی پێشتر

مامۆستایان ئاگاداردەكرێنەوە و مووچەیان پێدەدرێت

بابەتی دواتر

چوار هۆكاری بەرزبوونەوەی تووشبوون بە جەڵتە لە گەنجاندا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی مریشك بەرزبووەوە

سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان رایدەگەیەنێت، تێچووی مریشك لەسەر خاوەنی كێڵگە پەلەوەرییەكان زیاتربووە لەو نرخەكەی دەیفرۆشن و دەشڵێت، “شەوی…
Total
0
Share