شارەوانیی سلێمانی: گەیاندنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان بەردەوامە

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی دەڵێت، “گەیاندنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان بەردەوامە و ئەمڕۆ بە بڕیاری سەرۆكی شارەوانی تیمەكانی بەشی ئامێرەكانی سەرۆكایەتیمان هەڵمەتێكی گەورەیان ئەنجامدا بۆ چەند شوێنێكی سنووری شارەوانیمان كە بریتیبوون لە:

1.كاری رێككردنەوە و چاكسازییكردن لە سەرجەم كۆڵانەكانی گەڕەكی مەلا داوددا.
2. كاری تێكەڵەڕێژكردنی چەند كۆڵانێك لە گەڕەكی راپەڕین.
.كاری چاكسازیی لە پردی بابەعەلی لە ناوچەی (عەزیز ئاوا) كە پردەكە تێكچووبوو.
4. كاری تیمی چاكسازیی قیر لەناو بازاڕەكەی سەرچنار كە لۆدێكی زۆر لەسەر ئەم بازاڕەیە و سەرجەم چاڵی شەقامەكە چاككرا.
5. نۆژەنكردنەوەی كۆڵانەكان و شەقامەكانی گەڕەكی هەوارەبەرزە و ئازادیی لەلایەن ستافی قیرەوە كۆتاییهات.

6. دەستكرا بە چاككردنی شەقامی بەردەم هۆتێل سلێمانی پاڵاس لە ماوەی دوو كاتژمێردا، بێ ئەوەی هیچ ئاستەنگی و گرفتێكی هاتوچۆ دروستببێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆكایەتیی هەرێم و سەرۆكی حكومەت داوای سزادانی ئەنجامدەرانی تاوانەكەی كۆنیا دەكەن

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی حكومەتی هەرێم كۆمەڵكوژكردنی خێزانێكی كورد لە توركیا ئیدانە دەكەن، سزادانی ئەنجامدەران دووپاتدەكەنەوە. ئێوارەی…
Total
0
Share