دوای داخستنی بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک عێراق ئاسمانی خۆی بە رووی گەشتە ئاسمانییەکاندا کردەوە.
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای تێپەڕینی ئەو مەترسیانەی کە چاوەڕێدەکرا کاریگەری لەسەر سەلامەتی فڕۆکەوانی عێراقی هەبێت، گەشتە ئاسمانییەکان بەڕووی فڕۆکە هاتوو و رۆیشتووەکاندا کرایەوە.
لای خۆیەوە هێڵی ئاسمانی عێراقیش بڵاویکردەوە، دەستی بەسەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی کردووەتەوە.