وەزارەتی دارایی عێراق بڵاویکردەوە، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی یاسایی لە وەزارەتی دارایی لەگەڵ سەرۆکی نوێنەرایەتیی هەرێمی کوردستان لە بەغداد و وەفدی یاوەری کۆبووەوە.
بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، کۆبوونەوەکە لەبارەی جێبەجێکردنی بڕەگەکانی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو بووە بۆ خانەنشینانی هەرێمی کوردستان.
لە کۆبوونەوەکەدا، هەموو بەڕێوەبەرە گشتییەکانی سندوقی خانەنشینی و چالاکی ناوەندی لە دیوانی چاودێری دارایی و نوێنەرنی ئەمیندارییەتی دیوانی چاودێری دارایی و نوێنەری ئەنجومەنی وەزیران ئامادەبوون.