فەرمانگەی ئاوی سلێمانی هاوڵاتییان ئاگاداردەكاتەوە

بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاوی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، دوا وادە بۆ بەستنی پێوەری ئاوی ماڵان 20ی 12ی 2022ە، جەختیشدەكاتەوە هەر ماڵێك پێوەرەكەی نەبەستێت بۆ هەر مانگێكی پێشتری 80 هەزار دیناری لە دوای كۆتاییهاتنی وادەكەوە لەسەر ئەژماردەكرێت.

بەختیار تاهیر بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاوی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، بڕیاری حكومەت بۆ لێخۆشبوونی 15%ی قەرزەكانی سەر هاوڵاتییان 20ی ئەم مانگە بووە و وادەكە كۆتاییهاتووە و هیچ بڕیارێك نییە جارێكی دیكە درێژبكرێتەوە.
ئاشكرایكرد، ئەو كەسانەی پێوەری ئاویان تائێستا نەبەستووە لە 20ی 12ی ئەمساڵ بەدواوە بۆ هەر مانگێك پارەكانی پێشتری لەسەریان كەڵەكەبووە 80 هەزار دینارە، بەڵام ئەگەر بەر لەو وادەیە پێوەرەكەیان بەست بۆ هەر مانگێك 20 هەزار دیناریان لەسەر ئەژماردەكرێت و ئەو كەسانەی پێوەرەكەش دەبەستن بۆ لەمەودوا بەپێی پێوەر پارەی ئاویان لەسەر ئەژماردەكرێت.

بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاوی سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، بەشێك لە پێوەرەكانی ئاو بۆ هاوڵاتییان بەستراون، بەڵام نەخراونەتە سیستمەوە بۆیە پێویستە هاوڵاتییان سەردانی فەرمانگەكەمان بكەن و دڵنیاببنەوە كە پێوەرەكەیان خراوەتە سیستمەوە یاخود نا.

بابەتی پێشتر

وتەبێژی پێشووی بزوتنەوەی گۆڕان کۆمەڵێک پرسی گرنگ باسدەکات

بابەتی دواتر

تونێلی پێشڕەو دادەخرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share