ستران عەبدوڵا: وای دەڕوخێنین نەبێتەوە و نەناسرێتەوە

ستران عەبدوڵا، ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە نووسینێكیدا بەناونیشانی، (وای دەڕوخێنین نەبێتەوە و نەناسرێتەوە) دەڵێت، “ئیتر بۆ دواوە ناگەڕێینەوە، لە شوێنێك ناوەستین، شەمەندەفەری یەكێتیی بێووچان بەرەو پێشەوە دەڕوات تاوەكو دەگاتە دوا مەنزڵ كە مەنزڵی حكومەتێكی تازەی بەرپرسیار و خزمەگوزار و مووچەدەرە نەك (مووچەخۆر).

دەشڵێت، “لەم رێیەشدا هەموو بەربەستەكان دەڕوخێنین و تەختدەكەین، هەموو بێدادی و بێرێزی و بێزارییەك چارەدەكەین”.
راشیگەیاند، كابینەی دوای ئەمە هەر بەژمارە دەیە، دەنا شتێكی جیاواز دەبێت، شتێك دەبێت بۆ هەرێمێكی سەرتاسەریی تازە و وێستگەیەكی نوێ دەبێت لە ئەزموونی حوكمڕانیی كوردستان حكومەتێكی سەوز و ئاوەدان كە وەك سەرۆك بافل وتەنی، خزمەتكاری خەڵكەكەی خۆمان دەبێت.

باسی لەوەش كردووە، “لاوەكانمان لە دەستی ڕاناكەن و خاكەكەی هەڕاج ناكرێت و داهاتەكەی بۆ گیرفانی بنەماكەیەك قۆرخ ناكرێت و نەوت و گازەژەی بە نرخی هەرزان نافرۆشرێت”.

بابەتی پێشتر

بەرپرسێكی پارتی پەیوەندیی بە ریزەكانی یەكێتییەوە كرد

بابەتی دواتر

لەبارەی گۆڕانكاری لە مووچەی پێشمەرگە زانیاریی نوێ ئاشكراكرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share