یانەی شورتە: ئامادەین بۆ رووبەڕووبوونەوەی یانەی هیلالی سعودی

ئەندامێکی دەستەی کارگێڕیی یانەی وەرزشی شورتە رایگەیاند، لە پاڵەوانییەتییەکانی خولی ئەستێرەکانی ئاسیا، ئامادەین بۆ رووبەڕووبوونەوەی یانەی هیلالی سعودی لە سبەینێ سێشەممەدا.

وەهاب تائی، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی یانەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، تیپی تۆپی پێی عێراق باشترین نوێنەرایەتی دەکات و ئامادەکارییەکان بە باشترین شێوە بەڕێوەدەچن.

باسی لەوەشکردووە، سەرجەم یاریزانان بەتەواوی ئامادەکارییان بۆ یارییەکە کردووە و ئیرادەیەکی گەورە هەیە بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامێکی ئەرێنی.

ناوبراو جەختیشیکردووەتەوە، “هاندەرانی خۆمان دڵنیادەکەینەوە کە تیمی پۆلیس باشترین نوێنەری عێراق دەبێت لەم ئالنگارییە گرنگەی کیشوەرەکەدا”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کیریۆس یه‌که‌می ڕیزبه‌ندی تێنسی کرده‌ ده‌ره‌وه‌

ئه‌ستێره‌ی تێنسی سه‌رزه‌وی ئوسترالی، نیک کیرۆس له‌ قۆناغی چواره‌می پاڵه‌وانێتی کراوه‌ی ئه‌مریکا بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر دانیێل میدڤیدێڤی ڕووسی تۆمارکرد.…
Total
0
Share