مباپێ داوای (250) ملیۆن لە پاریس و مەدرید دەکات

کیلیان مباپێی فەرەنسی مکوڕە لەسەر بەردەوامبوون بۆ وەرزێکی دیکە لە پاریس سان جێرمان، ئامادەش نییە لە پاداشتە داراییەکانی خۆشبێت.

ڕۆژنامەی “مارکا”ی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، کیلیان مباپێ لە ڕێگەی فایزە ئەلعەماری دایکییەوە ئیدارەی پاریسی ئاگادارکردووەتەوە، بڕگەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی کارا ناکات و لە هەمان کاتیشدا پلانی نییە لە ئێستادا ڕوو لە ڕیاڵ مەدرید بکات.

یاریزانەکەی فەرەنسا تەنها بە یەک مەرج ئامادەبووە بکەوێتە ژێر فشارەکانی پاریس سان جێرمانەوە، ئەویش وەرگرتنی مووچەی وەرزی داهاتوو (60 ملیۆن) لەگەڵ 90 ملیۆن یورۆ پاداشتی پابەندبوون.

پاریس سان جێرمان نایەوێت (150) ملیۆن پێشکەش بە یاریزانەکە بکات و هاوینی 2024 بێبەرامبەر دەستبەرداری بێت.

لەلایەکی دیکەوە، ڕیاڵ مەدرید ئامادەیی دەربڕیوە (200 ملیۆن) بۆ گواستنەوەی پێشکەش بکات، بەڵام جەمسەری مباپێ داوایان لەو یانەیەش کردووە مووچەی ساڵانەیان بە بڕی 50 ملیۆن یورۆ بۆ تەرخانبکەن، لەگەڵ پاداشتی 100 ملیۆنی قایلبوونیان بە ئۆفەرەکانی یانەی شاهانە.

سەرچاوەکە نووسیویەتی، مەرجە مەحاڵەکانی مباپێ هەردوو یانەی پاریس سان جێرمان و ڕیاڵ مەدریدی شۆک کردووە.

بابەتی پێشتر

مۆرینیۆ لە لیژنەیەکی (یوێفا) کشایەوە

بابەتی دواتر

گواردیۆلا بۆ ئیدارەی سیتی: ئەم یاریزانەم دەوێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share