روونکردنەوەیەک لە لیستی (129)ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە

لیستی 129ی یەكێتی رایدەگەیەنێت، دووەم جارە لە رێگەی کاری ئاژاوەگێڕییەوە لە هەولێر هەوڵ بۆ تێکدانی هەڵبژاردن دەدرێت.

دەقی روونكردنەوەكە:

بەداخەوە جارێکی تر لە ڕێگەی نانەوەی ئاژاوە، بەهۆی ترس لە هەڵبژاردن و شکستی هەڵبژاردن، لە ماوەی چەند ڕۆژێکە، دووەم جارە لە ڕێگەی کاری ئاژاوەگێڕییەوە، هەوڵ بۆ تێکدانی هەڵبژاردن دەدرێت.

دیارە، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 30-9-2024 لە کاتی بەشداریکردنی شاڵاو کۆسرەت رەسول لە پرسەی کۆچکردوو (تۆفیق حاجی حەمەکە) کە خانەوادەیەکی یەکێتین، کوڕێکی (قەهاری سابیر عەلکە) لەناو مزگەوت قسەی نەشیاو دەکات، لە بەرامبەردا، لەپای ڕێزگرتن لە حەرەمی مزگەوت و نەریتی کۆمەڵایەتی و ئایینی میللەتەکەمان و خانەوادەی کۆچکردوو، شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ وەڵامی ناداتەوە، هەرچەندە لە ماوەی هەفتەیەکدا ئەوە دووەم جارە ئەم ئاکارە ناشیرینە لە بازاڕی هەولێر و لە حەرەمی مزگەوتیش دووبارە بووەتەوە.

پاشان، پاسەوانەکانی قەهار، لەکاتی جێهێشتنی مزگەوت لەلایەن شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ، لە ناو مزگەوتەکەدا تەقە دەکەن.

تەواوی ئەو کار و کردەوانە بە هەوڵی نەزۆک دەبینین بۆ تێکدانی ئارامی و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا. ئەم کردارانەش بەڕوونی ترسن لە هەڵبژاردن و پێچەوانەی دروشمەکانی خۆیانن؛ ئەمەش دەرخەری ئەو ڕاستیەیە کە دۆڕان و شکست چاوەڕوانییان دەکات.

جارێکی تر، وەکو یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، تەئکید لە با نگەشەیەکی هێمن و مەدەنی و دیموکراسی دەکەینەوە؛ و داواکارین لە هەموو لایەنەکان بانگەشەیەکی هێمن و ئارام بە ڕێوەببەن.

کاروان گەزنەیی
وتەبێژی رەسمی لیستی (129)ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتی پێشتر

چیرۆکی هەڵکەندنی بیری نەوتی بابەگوڕگوڕ

بابەتی دواتر

راگەیەندراوێك لە كارەبای سلێمانییەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەنجێک لە رووباری خابووردا خنکا

گەنجێکی تەمەن 21 ساڵان لە رووباری خابووردا خنکا. بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی زاخۆ، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ ئاگادارکراینەوە…
Total
0
Share