سبەی دەنگ لەسەر دروستکردنی دوو قەزا و گوندێک لە سلێمانی دەدرێت

بڕیارە سبەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کۆبێتەوە و دەنگ لەسەر دروستکردنی گوندێک و دوو قەزابدات.

ئیسماعل عەلی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “بڕیارە سبەی دەنگ لەسەر گۆڕینی دوو ناحییە بە قەزا بدرێت، کە بازیان و حاجیئاوان”.

لەگەڵ دەنگدان لەسەر ئەو دوو قەزایە دەنگ لەسەر دروستکردنی گوندێک دەدرێت لە ناحیەی سەرقەڵا، لە قەزای کفری.

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەنگ لەسەر گۆڕینی ناوی گوندی (گورگەدەر) دەدات بە (سەرقەڵای عوزێری).

پێشتر لە مانگی نیساندا ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ناوی چوار گوندی لە سنوری قەزای چەمچەماڵ گۆڕی، بەهۆکاری ئەوەی پاشگری جنۆکەیان پێوەبوو.

ئەو گوندانەی سنوری ناحیەی سەنگاو پێشتر پاشگری جنۆکە بەناوەکانیانەوە بووە وەک (جنۆکەی قازی شەل، گۆڕاوە بە چەژنەواری قازی).

هاوکات ناوی ( جنۆکە غەیدار گۆڕاوە بە جەژنەواری غەیدار) و ناوی گوندی (جنۆکەی فەتاحە سور گۆڕاوە بە جەژنەواری فەتاح).

یەکێکی دیکە لە گوندەکان ناوی (جنۆکەی حەمەتاڵب، گۆڕاوە بە جەژنەواری حەمەتاڵب) واتە کۆی جنۆکەکان گۆڕاوە بە “جەژنەوار”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خۆپاراستنی تەندروستیی سلێمانی: پێشکەشکردنی سەوزە لە چێشتخانە و خواردنەکان قەدەغەکرا

بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پێشکەشکردنی سەوزە لە چێشتخانە و خواردنگەکان قەدەغەکرا و داواش لە…
زیاتر ببینە

عەلی رەئووف مستەفا: ناكرێت دوای 55 رۆژ لە دابەشنەكردنی بە لێبڕین و خۆگونجاندن مووچە دابەشبكرێت

نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست لەبارەی دابەشنەكردنی مووچەوە هۆشداریی دەدات. عەلی رەئووف مستەفا، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست لە لێدوانێكدا بە تۆڕی…
Total
0
Share