وەزارەتی پەروەردەی هەرێم بڵاویکردەوە، لەسەرجەم پەروەردەکانی هەرێم رێکارەکانی بە گرێبەستکردنی مامۆستایانی وانەبێژ دەستپێدەکەن.
بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم کە ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەکان کراوە داواکراوە دەستبکەن بە راییکردنی مامەڵەی ئەو مامۆستا وانەبێژانەی بڕیاری بەگرێبەستبوونیان بۆ دەرچووە.
هەر لە نووسراوەکەدا هاتووە، پێویستە پرۆسەکە بە وردی و بە خێرایی ئەنجامبدرێت.