ئۆتۆمبێلێک لەسەر پردێک کەوتەخوارەوە و گیانلەدەستدان و بریندار هەن

لە کەرکوک ئۆتۆمبێلێک لەسەر پردێک کەوتەخوارەوە و بەهۆیەوە منداڵێک گیانیلەدەستدا و دوو کەسی دیکە برینداربوون.

پەیامنێرمان لەشاری کەرکوک پێیڕاگەیاندین، رووداوەکە درەنگانێکی شەوی رابردوو لە گەڕەکی خەزرای شاری کەرکوك نزیک پردی پێشانگاکانی ئۆتۆمبێل روویداوە، کاتێک ئۆتۆمبێلێکی جۆری کیای بارهەڵگر لەسەر پردەکە کەوتووەتەخوارەوە.

باسی لەوەش کرد، لە ئەنجامی رووداوەکە منداڵێک گیانیلەدەستدا و دوو کەسی دیکە برینداربوون، بریندارەکان دەستبەجێ رەوانەی نەخۆشخانە کراون.

 

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی وەرگێڕانە

بابەتی دواتر

نوێترین زانیاری لەبارەی بە گرێبەستکردنی مامۆستایانی وانەبێژ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share