پەرلەمانتاران داوای جێگیركردنی بودجەی پترۆدۆلار دەكەن

ئەو پەرلەمانتارانەی نوێنەری پارێزگا بەرهەمهێنەرەكانی نەوتن لە باشووری عێراق، دەیانەوێت لە پرۆژەیاسای بودجەی ئەمساڵدا، بڕگەی بودجەی پترۆدۆلار جێگیربكەن.

لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانییدا ئەمڕۆ هەینی 15ی كانونی دووەم، كەریم علێوی محەمەداوی، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی بەدر لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، “پارێزگاكانی باشوور زۆریان ناڵاندووە بەدەست هەژاری و نەداری و نەبوونی خزمەتگوزارییەكانەوە، چونكە مامەڵەیەكی سیاسییانەیان لەگەڵدا كراوە و لە بودجەكانی ساڵانی ڕابردوودا بێبەشكراون لە بودجەی پترۆدۆلار.”

ئەو پەرلەمانتارە جەختیكردەوە كە “پەرلەمانتارانی نوێنەری پارێزگاكانی باشوور، هەرگیز ڕێگەنادەن ئەمساڵیش بودجەی پترۆدۆلار جێگیر نەكرێت، بۆیە هەموو هەوڵێكیان دەخەنەگەڕ و بەنیازن ئیمزا كۆبكەنەوە بۆ جێگیركردنی بودجەی پترۆدۆلار.”

بەدەر لەو بودجەیەی ساڵانە عێراق بۆ هەر پارێزگایەك تەرخانی دەكات، ئەو پارێزگایانەی كە نەوت بەرهەمدەهێنن بودجەی پترۆدۆلار-یان بۆخەرج دەكرێت، لەوانە پارێزگای كەركوك.

بابەتی پێشتر

چیرۆکى خۆشەویستى کازم عەبود لە گەرماى عێراقەوە بۆ بەستەڵەکى ڕوسیا

بابەتی دواتر

عێراق.. ئەنفلۆنزای باڵندە سەریهەڵداوە و دەیان هەزار پەلەوەر مرداربوونەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share