نزیكترین سیناریۆ بۆ دانیشتنەكەی ئەمڕۆی پەرلەمان چیە؟

بڕیارە ئەمڕۆ بۆ سێیەمجار دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر پرسی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار بەڕێوەبچێت، بەڵام بەوتەی بەشێك لە پەرلەمانتاران سیناریۆی دانیشتنەكەی ڕۆژی شەممەی ڕابردوو دووبارە دەبێتەوە و ڕێژەی یاسایی ئەندامان تەواو ناكرێت.

ڕەفیق هاشم ساڵحی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانیی فەتح بە میدیا عێراقییەكانی وتووە، “بەهۆی نەبوونی هیچ ڕێككەوتنێك لەنێوان ڕەوتی سەدر و چێوەی هەماهەنگی لەبارەی دانیشتنەکەی ئەمڕۆ، بۆیە ناتوانرێت ڕێژەی یاسایی ژمارەی ئەندامان بۆ دانیشتنەکە تەواوبکرێت”.

جەختیشی کرده‌وه‌، سێیەکی پەکخەر ژمارەی ئەندامەكانی زیادیكردووە، بەراورد بەدانیشتنەکەی ڕۆژی شەممە.

بۆیە ئەو پەرلەمانتارەی فەتح پێیوایە، “هاوپەیمانیی سێقۆڵی جگە لە ڕێککەوتن هیچ بژاردەیەکی تریان لەبەردەمدا نییە”.

لەبەرامبەریشدا یاسر سخێل، پەرلەمانتاری كوتلەی سەدر بۆ میدیا عێراقییەكان باسی لەوەكردووە، لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆدا ژمارەیەکی نوێی پەرلەمانتاری سەربەخۆ بەشداریدەکەن، بۆیە هاوپەیمانی سێقۆڵی دەتوانێت ڕێژەی یاسایی دانیشتنەکەی پەرلەمان تەواو بکات.

 6ی نیسان دوا وادەیە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار و پێویستە لەوماوەیەدا لایەنەكان ڕێككەوتن  بکەن، بەڵام دانوستانەكانی نێوان ڕەوتی سەدر لەگەڵ چێوەی هەماهەنگی شكستیان هێناوە.

بابەتی پێشتر

سەدر و چێوەی هەماهەنگی جارێكی دیكە شكستیانهێنا لە ڕێككەوتن

بابەتی دواتر

تەندروستیی سلێمانی لەبەردەم بانکەکان تیمی تەندروستی دادەنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share