دەقی وتاری بافڵ جەلال تاڵەبانی

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەمڕۆ لە کەرنەڤاڵی ناساندنی کاندیدەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان وتارێکی پێشکەشکرد و رایگەیاند، لەم هەڵبژاردنە بە پشتیوانیی خوای گەورە و هاوڵاتییان ئەم دەسەڵاتە گەندەڵە دەڕوخێنین.

دەقی بەشێک لە وتارەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان:

لە چەند ساڵی رابردوودا بەهۆی کۆچی دوایی مام جەلال و نەخۆشکەوتنی کۆسرەت رەسوڵ عەلی و هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، یەکێتی بە دۆخێکی قورسدا تێپەڕی، حزبەکەمان بوو بە چەندین کوتلەوە، هەموومان لەناو یەکتریدا شەڕی یەکتریمان دەکرد، بەڵام بە پشتیوانی خوا و بە پشتیوانی ئێوە هیچ کاتێک یەکێتیی نیشتمانی کوردستان هێندەی ئێستا بەهێز و یەکدەنگ و بەتوانا نەبووە.

ئێمە راستە کێشەی زۆرمان هەبوو، تووشی ڤایرۆسێک بووبووین ڤایرۆسی تەکەتول و کێشەی نێوان خزمان، خۆشبەختانە ئێمە ئێستا لە ڤایرۆسەکە رزگارمانبووە، بەڵام نەیارەکەتان تووشی ڤایرۆسەکەی ئێمە بووە، لەناوخۆیاندا ناکۆک و بێبەرنامەن، لە بەغداد و لە وڵاتە نێودەوڵەتییەکان لاوازبوون، ئەوان شەڕی ئامۆزاکانیان هەیە و ئەوان یەکدەخۆن.

یاسای هەڵبژاردنی رابردوو یاسایەک بوو بەس یاسا نەبوو، کراسێک بوو بۆ بەری بنەماڵەیەک دوورابوو، ئێمە ئەو کراسەمان دڕاند.

سێ ساڵ پێش ئێستا گۆڕانکاریی زۆر گەورە لە یەکێتیدا روویدا، لەگەڵ هەڤاڵانی مەکتەبی سیاسیی کۆبووینەوە و زانیمان هەڵبژاردن بەڕێوەیە، وتمان ئەم هەڵبژاردنە زۆر گرنگە بۆ میللەتەکەمان، بەڵام ئەمە یاسا نییە هەیەتی، ئێمە نەمانویست بچینە بەغداد، بۆ ئەو مەبەستە 16 جار منتان نارد بۆ لای جەنابی کاک مەسعود بەبێ ئەنجام، چەندینجار ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی چوونە هەولێر و چەندین جار ئەوان هاتن، چەندینجار داوامانلێکردن لە نیوەی رێگا یەکبگرینەوە، بۆیە کۆتا وەڵاممان بۆ ناردن کە با رێکبکەوین ئێوە چیتان دەوێت؟ چیتان پێیە بۆ هاوڵاتییانی کوردستان؟ بەڵام ئەوان رێکنەکەوتن، ئەوان وایانزانی زۆر گەورەن، وایانزانی زۆر بەهێزن، ئەزانن چییان وەڵامداینەوە؟ وتیان ئێمە رێکناکەوین لەگەڵتان تا بزانین قەبارەی خۆمان چەندە.

یەکێتی زۆر لەوان بەهێزترە، زۆر لەوان کوردپەروەرترە، زۆر لەوان بە خزمەتترە، دە با ئێستا بێن خۆیان تاقیبکەنەوە.

ئێوە یەک نەیارتان هەیە، عەیبە خۆتان بەراوردبکەن بەو حزبانەی دیکە، زاب خودێ، ئەو حزبانە هیچیان پێناکرێت یاری نێوانیان پارتی دیموکراتی کوردستانە.

لەم 19 ساڵە 17 ساڵ و نیو سەرۆکی حکومەت لای حزبێکی دیکە بووە، هەموو وەزارەتە سەرەکییەکان لای یەک حزبە، یەک پرسیار لە خۆتان بکەن، ئەم وەزعەتان بەدڵە؟ ئەمە ئەو کوردستانەیە کە ئەم هەموو خوێنەمان بۆ رشت؟ ئەو هەموو گەنجە جوانەمان هەیە ئیهمال دەکرێن و لەم وڵاتە رایانکردووە، دەگ داوەشێن بۆ ئەو حکومڕانییە…

هەر ئێمە دەتوانین بڵێین پارتی خاکفرۆش لۆ مارێ، خەڵکی کوردستان زۆر زیرەکن ئەوان دەزانن ئەمە ئەو کوردستانە نییە کە ئەوان دەیانەوێت، بۆیە دەڵێین “بینێرن لۆ مارێ”

بابەتی پێشتر

بە هۆکارێکی سەیر خزمەتکاری ماڵێک کلۆری کردووەتە ناو خواردنی خاوەن ماڵەکەوە

بابەتی دواتر

دۆناڵد ترەمپ بۆ کامالا هاریس: نەخۆشی دەروونی هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕۆژی جیهانیی مامۆستایانە
یەکێتیی مامۆستایان: تاکە ڕێگا بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی مامۆستایان داخستنی قوتابخانەکانە

ڕێکخراوی یونسکۆی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی 5ی تشرینی یەکەمی هەموو ساڵێکی وەک ڕۆژی جیهانیی مامۆستایان دیاریکردووە، لە جیهاندا…
Total
0
Share