لەسەر نوشتە و فاڵگرتنەوە ئارایشتگایەک داخرا

لەسەر زانیاریی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایش و بە فەرمانی قائیمقامی سلێمانی، بەهۆی دوعا و نوشتە و فاڵگرتنەوە ئارایشتگای شاهان لەگەڕەکی کوردسات داخرا.

قائیمقامییەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ چوارشەممە، لەسەر زانیاریی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی و بەهۆی دوعا و نوشتە و فاڵگرتنەوە تیایدا، بە فەرمانی قائیمقامی سلێمانی و لەلایەن لیژنە هاوبەشەکانی

قائیمقامیەتەوە ئارایشتگای شاهان لە گەڕەکی کوردسات داخرا”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “بە فەرمانی دادوەری یەکی لێکۆڵینەوەی سلێمانی ئەو کەسەی دوعا و نوشتەی کردووە و ئەو شۆفێرەشی کاری گەیاندنەکەی دوعا و نوشتەکانی کردووە دەستگیرکراون”. داوایشیکرد، “هەر ئارایشتگایەک نوشتە و دوعای تێدا دەکرێت، هاوڵاتییان لیژنە هاوبەشەکان ئاگادار بکەنەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شاهۆ عوسمان: نووسراومان بۆ تەوتینی مووچە كردووە و چاوەڕوانی وەڵامی حكومەت و وەزارەتی دارایی عێراق دەكەین

جێگری پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، نووسراومان بۆ تەوتینی مووچەی مووچەخۆرانی سلێمانی كردووە و چاوەڕوانی وەڵامی حكومەت و وەزارەتی دارایی…
Total
0
Share