بە هۆکارێکی سەیر خزمەتکاری ماڵێک کلۆری کردووەتە ناو خواردنی خاوەن ماڵەکەوە

لە رووداوێکی دەگمەندا لە شاری بەنغازی وڵاتی لیبیا، خزمەتکاری ماڵێک کلۆری کردووەتە ناو خواردن و خواردنەوەکانی خاوەن ماڵەکەی.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی شاری بەنغازی بڵاویکردووەتەوە، هاوڵاتییەک داوای یاسایی لە دژی خزمەتکاری ماڵەکەی تۆمارکردووە و وتوویەتی بە چاوی خۆی بینیویەتی کە کلۆری کردووەتە ناو ئەو قاوە و شەربەتانەی بۆی ئامادەکردوون.

ئاشکراشیکردووە، خزمەتکارەکە تەمەنی 20 ساڵانە و خەڵکی وڵاتی نەیجیریایە، دوای دەستگیرکردنی دانی بەوەداناوە، کە ویستوویەتی لەو رێگایەوە خاوەن ماڵەکە بێهۆش بکات و دزیان لێبکات.

ئەو ماددەیە کلۆرکس_ی پێدەوترێت، لە ماڵاندا بە مەبەستی لابردنی پەڵەی جل و پاککردنەوەی پێداویستییەکانی ناوماڵ بەکاردەهێنرێت، ئەگەر کەسێک بیخواتەوە، بە تایبەت ئەگەر بە بڕێکی زۆر بێت مەترسی لەسەر ژیانی دروستدەکات.

بابەتی پێشتر

میدیاکانی عێراق: لە عێراق توندترین رێوشوێنی ئەمنی گیراوەتەبەر

بابەتی دواتر

دەقی وتاری بافڵ جەلال تاڵەبانی لە کەرنەڤاڵی یەکێتی بۆ ناساندنی کاندیدەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share