لە یانسیبدا 250 هەزار دۆلاری بردەوە

پێشتر بەهۆی كۆرۆناوە دایكی مرد و كارەكەشی لەدەستدا

پیاوێكی ئەمریكی خەڵاتێكی یانسیبی بردەوە كە بەهاكەی 250 هەزار دۆلار بوو، ئەمەش بە ماوەیەكی كەم پاش مردنی دایكی و لەدەستدانی كارەكەی بەهۆی كۆرۆناوە.

پیاوەكە كە وەك مامۆستا لە شارلوت لە ویلایەتی نۆرس كارۆلینا كاریدەكرد، هاوكات لەگەڵ بۆنەكانی لەدایكبوونی لەمساڵدا خەڵاتەكەی بردەوە، وەك ئەوەی ڕۆژنامەی (نیویۆرك پۆست)ی ئەمریكی بڵاویكردەوە.

جۆ كامپ، براوەی یانسیبەكە ئاشكرایكرد، پارەكەی بۆ منداڵ و نەوەكانی تەرخاندەكات و لەنێویشیدا پلانی داناوە بۆ كڕینی خانویەكی نوێ.

كامپ لە تشرینی یەكەمی ڕابردوو كارەكەی وەك مامۆستا لەدەستدا كە پێشتر بۆ ماوەی دوو دەیە سەرقاڵی بوو، تەنها مانگێك دواتریش دایكی بەهۆی كۆرۆناوە گیانی لەدەستدا، لەم دواییەشدا لە ئاژانسێكی ئۆتۆمبێل كاریكردووە.

ئەو دەڵێت، ئەم دۆخە “خستویەتیە ناو تاریكییەوە” و ئەوەی وت، “بەڵام زۆرێك هاوڕێ و كەسی نزیكم هەیە كە پشتیوانیان كردم و وایانكرد متمانەم بە خۆم زیادبێت”.

بابەتی پێشتر

ئێران بە بەهای نزیكەی 6 ملیار دۆلار كاڵا و شمەكی هەناردەی عێراق كردووە

بابەتی دواتر

نزیکەی یەک ملیۆن دۆلاری ئێران لەناو کارتۆنێکی ڤۆدگادا دزرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share