نەجیب میقاتی: پێدەچێت زیاتر لە یەک ملیۆن لوبنانی ئاوارەبووبن

نەجیب میقاتی، سەرۆکی حکومەتی کاربەرێکەری لوبنانی رایگەیاند، ژمارەی ئاوارەکان بەهۆی هێرشە مووشەکییەکانەوە پێدەچێت یەک ملیۆن کەسی تێپەڕکردبێت و بە گەورەترین ئاوارەبوونی مێژووی وڵاتەکە و ناوچەکە ناوی بردووە.

سەرۆکی حکومەتی لوبنانی دەڵێت، 778 پەناگە لە وڵاتدا کراونەتەوە، کە تا ئێستا 118 هەزار کەسی تێدا نیشتەجێکراوە، بەڵام مەزەندە دەکرێت ژمارەی ئاوارەکان زۆر زیاتربێت لەم ژمارەیە و رەنگە بگاتە یەک ملیۆن کەس.

باسی لەوەشکرد، بەشی زۆری ئەوانە لە چەند رۆژی رابردوودا لە باشوور و رۆژهەڵاتی وڵات و لە باشووری بەیروتەوە ئاوارەبوون.

ئاماژەی بەوەشکرد، رەنگە ئەمە گەورەترین ئاوارەبوون بێت کە لە ناوچەکەدا روویداوە، لە وڵاتێکدا کە دانیشتووانەکەی بە نزیکەی شەش ملیۆن کەس مەزەندە دەکرێت.

بابەتی پێشتر

رۆیتەرز: تەرمی حەسەن نەسڕوڵا هیچ برینێكی پێوە نییە

بابەتی دواتر

کاروخ عەبدوڵا: مامۆستایانی گرێبەست بە گەرموگوڕییەوە بەشداریی پرۆسەی خوێندن دەکەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share