رۆیتەرز: تەرمی حەسەن نەسڕوڵا هیچ برینێكی پێوە نییە

تەرمی حەسەن نەسڕوڵا لە شوێنی هێرشەكەی شەوی هەینیی بەیروت دۆزرایەوە و بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز هیچ برینێكی پێوە نییە.

ئاژانسەكە لە زاری سەرچاوە پزیشكی و ئەمنییەكانەوە بڵاویكردەوە، تەرمەكە هیچ برینێكی راستەوخۆی پێوە نییە، وا پێدەچێت مردنەكەی بەهۆی شۆكێكی توندەوە بوبێت لە ئاكامی بەهێزیی تەقینەوەكان.

ئێوارەی هەینی ئیسرائیل، هێرشێكی ئاسمانیی توندی كردەسەر چەند باڵەخانەیەك لە باشووری بەیروتی پایتەختی لوبنان و رۆژی شەممە-ش سوپای ئیسرائیل كوژرانی نەسڕوڵای راگەیاند، بەر لەوەی حزبوڵا بە رەسمی پشتڕاستی بكاتەوە.

لەو هێرشەدا جگە لە نەسڕوڵا چەندین بەرپرسی دیكەی حزبە لوبنانییەكە كوژران.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل: دەمانەوێت لەگەڵ سوریا رێکبکەوین

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل رایدەگەیەنێت، حکومەتەکەی بەدوای “رێککەوتنێکی ئەمنی” لەگەڵ سوریا و “ئاساییکردنەوە”ـی دۆخەکە لەگەڵ لوبناندا، دەگەڕێت. لە چاوپێکەوتنێکدا…
Total
0
Share