ئەمشەو دێربی مەدریدە و ریاڵ مەدرید و ئەتلەتیکۆ مەدرید رووبەڕووی یەکتردەبنەوە

رووبەڕووبوونەوەی هەردوو یانەی ریاڵ مەدرید و ئەتلەتیکۆ  مەدرید، لە ئەمشەودا وەک یەکێک لە رووبەڕووبوونەوە بەهێزەکانی تۆپی پێ لەم وەرزەدا تەماشادەکرێت، ئەوەش بەهۆی ئەوەی لە خولی ئیسپانیدا هیچ شکستێکییان نەهێناوە.

یارییەکە ئەمشەو کاتژمێر 10:00 لە یاریگای واندا میترۆپۆلیتانۆ وەک بەشێک لە یارییەكانی هەفتەی هەشتەمی لالیگای ئیسپانیا، بەڕێوەدەچێت.

لە خولی ئیسپانیدا رکابەری هەردوو یانەکە زۆر بەهێزە، بەجۆرێک، لە کۆی حەوت یاریی پێشوویان هیچ شکستێکیان تۆمارنەکردووە و ریاڵ مەدرید پێنج بردنەوە و دوو یەکسانبوونی هەبووە و ئەتلەتیکۆ  مەدریدیش چوار بردنەوە و سێ یەکسانبوونی هەبووە.

بابەتی پێشتر

نوێترین زانیاری لەبارەی شایستەی دارایی مانگی حوزەیرانی مامۆستایانی وانەبێژ

بابەتی دواتر

شانەی ئەمنیی عێراق: پارەیەکی زۆر تەرخانەکراوە بۆ پەرەپێدانی هێزی ئاسمانیی عێراقی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share