كەی دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئاب دەكرێت؟

بۆ دەستكردن بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەرانی هەرێم وەزارەتی دارایی چاوەڕوانی پڕكردنەوەی پارەی پێویستی مانگەكەیە و ئەگەریشی هەیە ئەو چاوەڕوانییە لەمڕۆ و سبەینێدا بگاتە ئەنجام.

بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی میدیایی ئێستا كە لە سەرچاوەیەكی حكومییەوە دەستیكەوتووە، بڕیارە ئەمڕۆ یان سبەی بەغداد بڕی ئەو 243 ملیار دینارەی پێویستە بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی ئاب (8)ی فەرمانبەرانی هەرێم رەوانە بكات.

بەپێی سەرچاوەكە، لە ئەگەری ناردنی پارەكە لە ئەمڕۆدا، راستەوخۆ وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی دابەشكردنی مووچە رادەگەیەنێت و مووچەی سەرجەم وەزارەت، فەرمانگە، چین و توێژەكان لە ماوەی سێ تا چوار رۆژدا دابەشدەكرێت.

لە ماوەی رابردوودا وەزارەتی دارایی هەرێم بە دوو بڕ و لە دوو كاتی جیاوازدا 755 ملیار دیناری پێگەیشتووە و دانراوە بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی ئاب كە پێویستی بە 998 ملیار دینار هەیە.

ئێوارەی پێنجشەممەی رابردوو وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم بڵاویكردەوە، بۆ پڕكردنەوەی ئەو كورتهێنانەی بۆ مووچەی مانگی ئاب دروستبووە كە بڕەكەی 243 ملیار دینارە، وەزارەتی دارایی حكومەتی عێراق بڕیاریداوە بە خەرجكردنی ئەو لێبڕینانەی لە مانگی شوبات تا مانگی ئاب راگیرابوون، هەروەك بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو لەگەڵ گەیشتنی گوژمەی تەواوكاری لەلایەن وەزارەتی دارایی حكومەتی عێراق دەست بە دابەشكردنی مووچە بكرێتەوە.

راگەیەندراوەكە دوای گەڕانەوەی ئەو تیمە تەكنیكییەی وەزارەتەكە لە بەغداد بوو، كە بەپێی ناوەرۆكەكەی لە میانەی سەردانەكەیاندا بۆ ئەو شارە چەند كۆبوونەوەیەكیان ئەنجامداوە بۆ خستنەڕووی تەوەرەكانی تایبەت بە كێشەكانی لیستی مووچە و راگرتنی تەمویلی مووچە و، لەسەر چەند خاڵێك لێكتێگەیشتن و رێككەوتن كراوە.

هاوكات وەفدەكەی دارایی هەرێم لیستی مووچەی مانگی ئاب و ئەیلولیان بەبێ كەموكوڕی و بەو شێوازە پێشكەشكرد كە وەزارەتی دارایی حكومەتی عێراق دوایینجار داوایكردبوو، وەك ئەوەی لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە.

بابەتی پێشتر

ناسەقامگیریی سیاسی باڵی بەسەر لوبناندا کێشاوە و ئەمریکا تۆمەتباردەکرێت

بابەتی دواتر

کەشناسیی عێراق: باران دەبارێت و پلەی گەرمی دادەبەزێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سلێمانی کەسێک کوژرا

سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە تۆڕی میدیای ئێستای وت، لە رووداوێکدا کەسێک کوژراوە و تەرمەکەی لە ئێستادا…
Total
0
Share