نرخی دراوە بیانییەکان گۆڕانکارییان بەسەرداهات

نرخی دراوە بیانییەکان لە بازاڕەکانی تایبەت بە ئاڵوگۆڕی دراو گۆڕانکارییان بەسەرداهات و بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو نزمبوونەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بەپێی نوێترین زانیاری دەربارەی نرخی دراوە بیانییەکان، نرخی 100  دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر 150,250 عێراقی مامەڵەی پێوەکرا، هاوکات نرخی یەک ملیۆن لیرەی سوریش لەبەرامبەر 520 هەزار دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەکرا.

هاوکات، لەچەند رۆژی رابردودا بەهای لیرەی سوری بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی، کە نرخی یەک ملیۆن لیرەی سوری لە بەرامبەر 700 هەزار دیناری عێراقیدابوو، بەڵام ئەمڕۆ دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و 180 هەزار دینار دابەزی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بازرگانیی خۆراکی سلێمانی بۆ بریکارەکانی خۆراک: هەر خۆراکێک شیاوی خواردن نەبوو دابەشی نەکەن

بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی کەلوپەلی خۆراکی سلێمانی سەبەتەی چوارەمی خۆراکی بە داتای مانگی 6ـی 2026 بڵاوکردەوە. بەگوێرەی بەڕێوەبەرایەتییەکە، ماددە خۆراکییەکانی…
Total
0
Share