دەستەی ئاماری هەرێم: لە 1ی 10وە یەکەم قۆناغی کاری مەیدانی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان دەستپێدەکات

دەستەی ئاماری هەرێم بڵاویکردەوە، بە مەبەستی دەستپێکردنی یەکەم قۆناغی كارى مه‌يدانى له‌ سەرژمێریی گشتيی دانیشتووان لە هەرێمی کوردستان، رۆژی 2024/10/1 دەستەی ئاماری هەرێم دەست بە جێبەجێکردنی پرۆسەی گەمارۆسازی و ژمارەدانان لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان ده‌كات.

بە گوێرەی راگەیەندراوی دەستەکە، لەم پرۆسەیەدا زياتر له‌ 7,400 كه‌س کە پێشتر راهێنانیان پێ کراوه‌ سه‌ردانى گشت ناوچه‌ شارنشين و گوندنشينه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن و به‌پێى ئه‌و ئاليیه‌ته‌ى له‌ كارى گه‌مارۆسازى و ژماره‌دانان په‌يڕه‌وده‌كرێت فۆرمى گه‌مارۆسازى بۆ گشت بيناكان پڕده‌كه‌نه‌وه‌.

ئاماژە بەوەشکراوە، لەم ماوەیەدا وەزارەتی پلاندانان لە حکومەتی هەرێمی کۆردستان بەردەوام دەبێت لە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پلاندانانی فیدراڵ بۆ یەکلاکردنەوەی ئەو خاڵانەی هێشتا رێکەوتنیان لەسەر نەکراوە، سەرەڕای ئه‌وه‌ى له‌ ماوه‌ى 4 ساڵى رابردوو به‌رده‌وام پێداگريیان له‌سه‌ر ئه‌و خاڵانه‌ كردووه‌، بەتایبەتی سەرژمێری لە ناوچە کوردستانیيەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم کە پرسێکی گرنگە و حكومه‌تى هه‌رێم مەبەستيیه‌تى سەرژمێریی ساڵی 2024 لە پرسە سیاسی و یاساییەکان لە ئیستادا و لە داهاتوو دوور بخاته‌وه‌ هه‌ر وه‌ك له‌ دروشمى سه‌رژمێريش هاتووه‌ ته‌نيا بۆ پەرەپێدان به‌كاربێت له‌ عێراق و له‌ هه‌رێمى كوردستان.

دەستەکە راشیگەیاندووە، لەگەڵ ئەوەی دەمانەوێت سەرژمێریی بکرێت و پرۆسەکە سەرکەوتووبێ، وەڵامنەدانەوەی داواکاریەکانمان کە دەستووریە و بەرگری دەکات لە مافی هاوڵاتیبوون لەو ناوچانە، ئەگەرەکان بە کراوەیی دەهێڵنەوە بەرامبەر حکومەتی هەرێم بۆ وەرگرتنی هەڵوێستی پێویست بۆ پاراستنی مافەکانی دانیشتووان لە ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بەپێی دەستوور و دەشڵیت، “هیوادارین لەم نزیکانە بگەین بە ئەنجام لەگەڵ وەزارەتی پلاندانانی فیدراڵ بۆ جێبەجێ کردنی ئەم پرۆژە گرنگە”.

بابەتی پێشتر

بەهۆی زریانێکی بەهێزەوە لە ئەمریکا لانیکەم 60 کەس گیانیان لەدەستداوە

بابەتی دواتر

توێژینەوەیەک سوودی نەخۆشیی زەهایمەر ئاشکرادەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەو خوێندکارانەی فۆرمی بەشداریکردنیان لە تاقیکردنەوەکانی وەرگرتن لە کۆلیژەکانی بەھرەداران کردووە ئاگاداردەکرێنەوە

وەزارەتی پەروەردە ئەو خوێندکارانەی فۆرمی بەشداریکردنیان لە تاقیکردنەوەکانی وەرگرتن لە کۆلیژەکانی بەھرەداران کردووە لەبارەی کات و شوێنی تاقیکردنەوەکان…
Total
0
Share