بەهۆی زریانێکی بەهێزەوە لە ئەمریکا لانیکەم 60 کەس گیانیان لەدەستداوە

بەهۆی زریانی بەهێزی هێلینەوە، خەڵکێکی زۆر لە ئەمریکا بێ ماڵ و حاڵ ماونەتەوە و تا ئێستا لانیکەم 64 کەس گیانیان لەدەستداوە بەهۆی بارانبارینی بەرفراوانەوە.

ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردووەتەوە، زریانەکە سەرانسەری باشووری رۆژهەڵاتی ئەمریکای گرتووەتەوە و بووەتە هۆی پچڕانی کارەبا.

زریانەکە جۆرێکی زۆر بەهێزە و ناوی هێلینی لێنراوە، درەنگانی شەوی پێنجشەممە چالاک بووە و خێرای با لە زریانەکەدا دەگاتە 225 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

بە گوێرەی ئامارەکانی دەسەڵاتی ئەمریکا، 24 کەس لە کارۆلینای باشوور و 17 کەس لە جۆرجیا و 11 کەس لە فلۆریدا، 10 کەس لە کارولاینای باکوور و کەسێک لە ویلایەتی ڤێرجینیا گیانیان لەدەستداوە.

باری نائاسایی فیدراڵی لە شەش ویلایەتی ئەمریکا کە ئەلاباما، فلۆریدا، جۆرجیا، کارۆلینای باکوور، کارۆلینای باشوور و تێنسین، راگەیەندراوە، زیاتر لە 800 کارمەندی فریاگوزاری سەرەتایی جێگیرکراون بۆ هاوکاریکردنی بەرپرسانی ناوچەکان لە کارئاسانی بۆ خەڵک.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share