خوێندنگەی حاجی پرشنگی شێخ رەشید لە سلێمانی كرایەوە

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران بە یاوەریی جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆكی هەرێم و دكتۆر هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی، خوێندنگەی حاجی پڕشنگی شێخ رەشیدی كردەوە.

خوێندنگەی بنەڕەتی حاجی پڕشنگی شێخ رەشید لە گەڕەكی راپەڕینی شاری سلێمانی، قوتابخانەیەكی 18 پۆلییە و هەموو پێداویستییەكی لە هۆڵی وەرزش و تاقیگەی كۆمپیوتەر و كتێبخانە و رووبەری سەوزایی و بۆ دابینكراوە.

زەویی خوێندنگە لەلایەن شارەوانیی سلێمانی دابینكراوە و لەلایەن بنەماڵەی كۆچكردوو حاجی پڕشنگی شێخ رەشید دروستكراوە و لە كاتی كردنەوەی خوێندنگەكە قوباد تاڵەبانی سوپاس و ستایشی بنەماڵەی حاجی پڕشنگی شێخ رەشیدی كرد كە بە دروستكردنی ئەم قوتابخانە ناوازەیە خزمەتێكی گەورەیان بە كەرتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان كردووە.

#ئێستا

بابەتی پێشتر

وەزارەتێكی هەرێم دەوامی كارمەندانی كەمكردەوە

بابەتی دواتر

ئاگر لە پرۆژەیەکی نیشتەجێبوونی هەولێر کەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share