رێكخراوێك “چەواشەكارییەكان”ی كەناڵێكی پارتی رەتدەكاتەوە

کۆمەڵەی کورتەباڵاکان لە راگەیەندراوێكدا هەواڵی كەناڵێكی پارتی بە ناڕاست ناودەبات و رایدەگەیەنێت، قوباد تاڵەبانی هەر بەڵێنێکی دابێت جێبەجێیکردوە.

دەقی راگەیەندراوەكە:

وەڵامێک بۆ چەواشەکاریەکان

لە هەواڵەکانی دوێنێی کەناڵی ئاڤا میدیا، باسی ئەوە کراوە کە بەڕێز قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران بەڵێنی پرۆژەی نیشتەجێبوونی داوە بە کەمئەندامان، بەڵام ئەو پڕۆژانە نەکراوە، جگە لەوەی سەرلەبەری هەواڵەکە چەواشەکاری و بەشێکە لە بانگەشەی ناڕاستی کەناڵەکەیە بە پیلانی باڵێکی پارتی، لێرەوە بۆ خەڵکی کوردستانی رادەگەیەنین کە:

1. قوباد تاڵەبانی هەر بەڵێنێکی دابێت بە کەمئەندامان جێبەجێیکردوە لە کات و شوێنی خۆی.

2. ⁠پرۆژەکانی کەمئەندامان تەنها لە سلێمانی 3 پرۆژە (کەمئەندامان کە ناوی ژیانەوەیە، پرۆژەی کورتەباڵاکان کە ناوی شا سیتیە و پرۆژەی کۆمپانیای گردجان کە سودی بۆ کەمئەندامانە بەهەمان شێوە)، هەروەها دوو پڕۆژەیە لە شاری کەلار کە هەر بەهەمان شێوە بۆ کەمئەندامان و کورتەباڵاکانە.

3. هەر کات کەمئەندامان و خاوە پێداویستییە تایبەتەکان ویستبێتیان کاک قوباد بببینن، بەڕێزیان ئامادەبووە و رێزی تەواوی لە خۆیان و داواکارییەکانیان گرتووە.

4. ⁠کاک قوباد بە کردەوە خزمەتی کەمئەندامان ئەکات، نەک وەک سەرۆکی حکومەت کە هەرگیز ئاگای لێمان نەبووە.

5. کاک قوباد پلانی باشتر و خزمەتی زیاتری پێیە بۆ کەمئەندامان، دڵنیاین بە جێبەجێکردنی ئەو پلانانە بارودۆخی کەمئەندامان زۆر باش ئەبێ لە داهاتوودا.

6. هەر لەمانگی 4ی 2024 بە دەقیقی 240 کەمئەندام و 200 کورتەباڵا شوقەیان وەرگرتووە بە نرخێکی زۆر هەرزان و بە قیستی 150 هەزار دینار مانگانە بۆ ماوەی 45 ساڵ، ئەمە دیاری قوباد تاڵەبانییە بۆ ئێمە، ئەی مەسرور بارزانی چی کردوە بۆ کەمئەندامان و کورتە باڵاکان.

7. ⁠کاتێک خزمەتەکانتان ناگاتە ئاستی خزمەتی قوباد تاڵەبانی، باشتروایە هیچ قسەیەک نەکەن.

8. ئاڤا میدیا بەو پیلانە پیسەی هەیەتی بۆ دژایەتی سلێمانی ناتوانێت دوو دەنگ بۆ باڵەکەی کاک مەسرور کۆبکاتەوە، دڵنیاشین دەنگەکانیان زۆر کەم ئەکات.

9. ئاڤا میدیا و خاوەنەکەی وەک سەدانی تر، بە خەفەتی گەشانەوەی سلێمانیەوە سەر ئەنێنەوە و لە ڕۆژی 10/20 خەڵکی سلێمانی وەڵامی ئەم چەواشەکاریانەیان ئەداتەوە.

سەرکەوتن بۆ خەڵکی سلێمانی و خەفەتی زۆریش بۆ ناو دڵی ئاڤا میدیا.

کۆمەڵەی کورتەباڵاکانی کوردستان

بابەتی پێشتر

ئاوی سلێمانی وادەی گەیاندنی تۆڕی ئاو بە گەڕەک و سیتییە نوێیەکان ئاشکرادەکات

بابەتی دواتر

كوژرانی حەسەن نەسڕوڵا لەلایەن حزبەكەیەوە پشتڕاستكرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share