لە كەركوك، یەكێتی ژمارەی دەنگ و كورسییەكانی زیادیكردووە

لە پارێزگای كەركوك یەكێتی ژمارەی دەنگ و كورسییەكانی زیادیكردووە، پارتی ژمارەی دەنگەكانی زیادیكردووە، بەڵام كورسییەكانی وەك خۆیەتی.

لە پارێزگای كەركوك یەكێتی ژمارەی دەنگ و كورسییەكانی زیادیكردووە، پارتی ژمارەی دەنگەكانی زیادیكردووە، بەڵام كورسییەكانی وەك خۆیەتی، نەوەی نوێ ژمارەی دەنگەكانی زیادیكردووە و كورسی بەدەستنەهێناوە.

بەپێی ئامارە نافەرمییەکان، لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق لە پارێزگای كەركوك، دەنگی یەكێتی (89%) زیادیكردووە، (2) كورسی زیاتری بەدەستهێناوە لە هەڵبژاردنی پێشوو،دەنگی پارتی (5%) زیادیكردووە بەراورد بە هەڵبژاردنی پێشوو، كورسییەكانیشی وەك خۆیەتی، نەوەی نوێ بە نزیكەی هەمان دەنگی پێشووی هێناوەتەوە، بەڵام هیچ كورسییەكی بەدەستنەهێناوە.

یەكێتی:2023

ژمارەی دەنگ: (155,048) دەنگ

ژمارەی كورسی: 5 كورسی

یەكێتی لە 2021:

ژمارەی دەنگ: (82,286) دەنگ

ژمارەی كورسی: 3 كورسی

جیاوازی دەنگ: 72,762 دەنگ بەرێژەی 89% زیادیكردووە، جیاوازی كورسی: 2 كورسی بەرێژەی 40% زیادیكردووە.

ئەنجامی دەنگ و كورسی پارتی لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك و ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 2021 – 2023:

پارتی لە 2023:

ژمارەی دەنگ: (52,065) دەنگ

ژمارەی كورسی: 2 كورسی

پارتی لە 2021:

ژمارەی دەنگ: (49,538) دەنگ

ژمارەی كورسی: 2 كورسی

جیاوازی دەنگ: 2,527 دەنگ بەرێژەی 5% زیادیكردووە،جیاوازی كورسی: وەك خۆی.

ئەنجامی دەنگ و كورسی نەوەی نوێ لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك و ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 2021 – 2023:

نەوەی نوێ لە 2023:

ژمارەی دەنگ:  (25,556) دەنگ

ژمارەی كورسی: 0 كورسی

نەوەی نوێ لە 2021:

ژمارەی دەنگ: (25,391) دەنگ

ژمارەی كورسی: 1 كورسی

جیاوازی دەنگ: 165 دەنگ بەرێژەی 0.6% زیادیكردووە، جیاوازی كورسی: 1 كورسی كەمیكردووە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی ناوی ئەو شەقامانە بڵاودەکاتەوە کە بەربەستکراون

هاتوچۆی سلێمانی ئاگادارییەکی سەبارەت بە بەربەستکردنی چەند رێگەیەک بەهۆی بەفرەوە، بڵاودەکاتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئاگاداری سەرجەم شۆفێران…
Total
0
Share