بەڕێوەبەری خانەنشینیی هەرێم بۆ ئێستا:
مامەڵەی خانەنشینان بە ئەلیكترۆنی دەكرێت

بەڕێوەبەری خانەنشینیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، مامەڵەی خانەنشینان بە ئەلیكترۆنی دەكرێت، جەختیشدەكاتەوە بەو هەنگاوە مامەڵەی خانەنشینان زووتر ڕاییدەكرێت و وردەكارییەكەی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا ئاشكرادەكات.

حازم ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینیی هەرێم لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، مامەڵەی خانەنشینان لە هەرێمی كوردستان بە ئەلیكترۆنی دەكرێت ئەو هەنگاوەش كاریگەری دەبێت لەسەر خێراكردنی ڕاییكردنی مامەڵەی ئەو مووچەخۆرانەی كە ماوەی خزمەتیان بە كۆتادێت و خانەنشین دەكرێن.
ئاشكرایكرد، “ئەو فەرمانبەرەی ماوەی خزمەتی بەكۆتادێت سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینیی ناوچەكەی خۆی دەكات كە 14 بەڕێوەبەرایەتییەمان لە ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان هەیە و مامەڵەكەی بە ئەلیكترۆنی دەنێردرێت بۆ ئێمە و لە كەمترین ماوەدا مامەڵەكەی بە كۆتادەهێندرێت و ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینیی ناوچەكەی خۆی دەكرێـتەوە”.

بەڕێوەبەری خانەنشینیی هەرێم ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ” بڕیارە لە 12ی ئەم مانگەوە بە فەرمی بەئەلیكترۆنیكردنی مامەڵەی خانەنشینان لە هەرێمی كوردستان ڕابگەیەنین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەبەرهێنانی ڕاپەڕین بۆ تەواوکردنی پرۆژەی کارگەی شەکر هەل دەدات بە وەبەرهێنەران

  بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنانی ئیدارەی ڕاپەڕین مۆڵەتی وەبەرهێنانی لە لایەنی جێبەجێکاری پرۆژەی کارگەی شەکر وەرگرتووەتەوە و ئاگاداری سەرجەم…
Total
0
Share