بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ رێبوار تەها: سەربەرزین کوڕێکی کەرکوکی خاوەنی زۆرترین دەنگە لە عێراقدا

ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پیرۆزبایی لە رێبوار تەها کرد بەبۆنەی بەدەستهێنانی زۆرترین دەنگ لەسەر ئاستی عێراق لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەراندا.

بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، سەربەرزین کوڕێکی کەرکوکی خاوەنی زۆرترین دەنگە، دڵنیاین لە خزمەتکردنی زیاتری کەرکوکییەکان بەردەوامدەبێت و ئێمەش بە تەواوی پاڵپشتیی دەکەین.

لای خۆیەوە، رێبوار تەها سوپاسی متمانەپێدانی لەلایەن خەڵکی کەرکوک و سەرۆک بافڵەوە کرد و وتی، کەرکوکییەکان بە دەنگەکانیان ئەرکیان قورسترکردم و بەڵێنبێت، منیش بەبێ جیاوازی زیاتر خزمەتیان بکەم.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جێگای قبوڵكردن نییە.. بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ كازمی هەوڵی ئازادكردنی گەنجانی كەركوك دەدات

مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕاگەیەندراوێكی لەبارەی ڕووداوەكانی دوو شەوی ڕابردووی كەركوك بڵاوكردەوە و دەڵێت، بە نیگەرانییەوە لەو…
Total
0
Share