سوپای ئیسرائیل كوژرانی حەسەن نەسڕوڵای راگەیاند

سوپای ئیسرائیل لە راگەیەندراوێكی رەسمیدا كوژرانی حەسەن نەسڕوڵا ئەمینداری گشتیی حزبوڵا و عەلی كركی، سەركردەی ئەو حزبە راگەیاند.

بە چەند خولەكێك بەر لە راگەیەندراوەكەش، میدیاكانی ئیسرائیل لە زاری دەزگا ئەمنییەكانی ئیسرائیلەوە بڵاویانكردەوە كە بەڵگە هەیە لەسەر ئەوەی حەسەن نەسڕوڵا لەو بۆردومانەدا كوژراوە كە شەوی رابردوو كرایەسەر لوبنان.

شەوی رابردوو راستەوخۆ دوای ئەنجامدانی بۆردومانێكی ئاسمانیی چڕ بۆسەر بارەگای سەرەكیی حزبوڵا لە بەیروت، هەواڵی جیاجیا دەربارەی چارەنووسی ئەمینداری گشتیی حزبە لوبنانییەكە بڵاوكرایەوە.

دواتریش میدیا ئیسرائیلی و رۆژئاواییەكان بڵاویانكردەوە نەسڕوڵا لەو بۆردومانانەدا كراوەتە ئامانج.

بابەتی پێشتر

شاڵاو کۆسرەت رەسول: کۆتایی بەم حکومەتە شکستخواردووە دەھێنین

بابەتی دواتر

دوو کەس بە تۆمەتی راوکردن دەستگیرکران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share