قەرزی 150 ملیۆن دیناری بە هاوڵاتی و فەرمانبەر و خانەنشین دەدرێت

بانکی رافیدەین رایگەیاند، قەرزی خانووبەرە دەدات کە هاوڵاتییان، فەرمانبەران و خانەنشینان لێی سوودمەند دەبن و بڕەکەی دەگاتە 150 ملیۆن دینار.

بانکەکە لە بەیاننامەیەکدا، بە چەند خاڵێک بڕی قەرزەکە و چۆنیەتی پێدانی بە هاوڵاتی، فەرمانبەر و خانەنشین ئاشکرادەکات:

1-زۆرترین بڕی قەرز 150 ملیۆن دینارە.

2-لە (50) ملیۆن دینارەوە تاوەکو (75) ملیۆن دینار بۆ مەبەستی کڕینی پارچە زەوییەک.

3-لە (15) ملیۆن دینارەوە تاوەکو (75) ملیۆن دینار بۆ مەبەستی بیناسازی و نۆژەنکردنەوە.

4-لە (50) ملیۆن دینارەوە تاوەکو (150) ملیۆن دینار بۆ مەبەستی کڕینی خانووی نیشتەجێبوون، شوقە، یان یەکەیەکی نیشتەجێبوون لە کۆمەڵگەی نیشتەجێبوون، لە (5) ملیۆن دینارەوە دەستپێدەکات.

لەبارەی ماوەی دانەوەی قەرزەکانەوە بانکی رافیدەین دەڵێت، ماوەی قەرزەکان 15 ساڵە و دەدرێت بەو کەسانەی مووچەکانیان لەڕێگەی بانکی رافیدەینەوە بەبانکی کراوە.

دەشڵێت، قەرزەکە بۆ هاوڵاتییانیش بەجۆرێک دەدرێت کە لەلایەن مووچەخۆرێکەوە کەفیلی بکرێت کە مووچەکەی لە رێگەی بانکی رافیدەینەوە وەردەگرێت.

بۆ خانەنشینانیش دەبێت ماستەرکارت و تاپۆی خانوو پێشکەشی بانکەکە بکەن، ئەوانەشی ماستەرکارتیان نییە دەبێت کەفیلێکیان هەبێت کە مووچەکەی لە بانکی رافیدەین وەربگرێت.

 

 

بابەتی پێشتر

ئۆتۆمبێلێكی تایبەت لە دهۆك وەرگەڕا

بابەتی دواتر

كەشناسیی هەرێم: بای بەهێز بەردەوام دەبێت و پلەی گەرمی نزمدەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share