كەشناسیی هەرێم: بای بەهێز بەردەوام دەبێت و پلەی گەرمی نزمدەبێتەوە

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی بای بەهێز ئەمڕۆ و سبەینێ بەردەوام دەبێت و لە پاش نیوەڕۆش ئەگەری بەهێزتربوونی هەیە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت، خیرایی با چالاک دەبێت بۆ سەرووی 35 کم/ لە كاتژمێرێكدا بە تایبەتی لە سلێمانی، کەرکوک و گەرمیان.

دەربارەی پلەی گەرمیش دەڵێت، نزم دەبێتەوە بە (1-3) پلە بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ.

هەر سەبارەت بە چالاكیی با بەپێی پێشبینییەكان، پێش نیوەڕۆ مامناوەند دەبێت (10-25) كم/ ك، لە پاش نیوەڕۆوە چالاك دەبێت بۆ سەروو 35 كم/ ك.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، سبەینێش ئاسمان ساماڵ دەبێت، ئەگەری هەیە خێرایی با چالاک بێت بۆ سەرووی 35کم/ ك بە تایبەتی لە سلێمانی، کەرکوک و گەرمیان. پلەی گەرمیش نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆماركراوی ئەمڕۆ.

هەروەك بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەمجۆرە دەبێت، “هەولێر 33 پلە، سلێمانی 31، دهۆک 32، کەرکوک 36، هەڵەبجە 34، زاخۆ 33، سۆران 31، حاجی ئۆمەران 18 و گەرمیان 38 پلە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

داعشێکی دەستگیرکراو لە سلێمانی پەیوەندی بە ڕووداوی بەندیخانەکەی حەسەکەوە هەبووە

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند، لە دوو چالاکیدا دوو ئەندامی داعش دەستگیرکراون، کە یەکێکیان پەیوەندی بە ڕووداوەکەی بەندیخانەی غوێرانەوە…
زیاتر ببینە

گەنەڵ ئینێرجی: بەردەوامدەبین لە کارکردن لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکان لە هەرێمی کوردستان

کۆمپانیای گەنەڵ ئینێرجی بڵاویکردەوە، بەردەوامدەبن لە کارکردن لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکان لە هەرێمی کوردستان بەمەبەستی دەستکردنەوە بە هەناردەی نەوت…
Total
0
Share