دانە گاز ئاستێکی پێوانەیی لە بەرهەمهێنانی گاز لە کێڵگەی کۆرمۆر تۆمارکرد

کۆمپانیای دانە گاز ڕایگەیاند، ئاستێکی پێوانەییان لە بەرهەمهێنانی گاز لە کێڵگەی کۆرمۆر تۆمارکردووە لە هەرێمی کوردستان بە تێکڕای 430 ملیۆن پێ سێجا ڕۆژانە لە بەرواری 15ی کانونی یەکەمدا، هەروەها بەرهەمهێنان تاوەکو چارەکی کۆتایی ساڵی 2020 بەرهەمهێنانی گاز 400 ملیۆن پێ سێجا بووە کە بەڕێژەی %8 زیاترە لەو بەرهەمەی لە هەمان ماوەی ساڵی 2019دا تۆمارکراوە.

کۆمپانییەکە ڕایگەیاندووە، کارەکانییان لە دروستکردنی هێڵێکی گاز لە هەرێمی کوردستان کە توانای بەرهەمهێنانی 250 ملیۆن پێ سێجا گازی هەیە لە ڕۆژێکدا لە کێڵگەی کۆرمۆر بەردەوامە، لەکاتێکدا لە مانگی ئازاری ڕابردوودا هەنگاوەکانی فراوانکردنی کارەکانیان ڕاگرت بەهۆی ڕێکارەکانی پەیوەست بە ڤایرۆسی کۆرۆنا.

کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرجەم ئەوانەی لە پرۆژەی فراوانکردنی بەرهەمهێنانی گازدا بەشدارن پابەندن بە جێبەجێکردنی پرۆژەکە لە زوترین کاتدا، لەگەڵ پابەندبوون بە زۆرترین ئاستی پاراستنی ئاسایش و سەلامەتی.

کۆمپانیای دانە گاز پێشبینی دەکات کارەکانی ئەو پرۆژەیە کۆتایی پێبێت و دەستبکات بە بەرهەمهێنانی گاز لە چارەکی یەکەمی ساڵی 2023دا.

لیستی شایستەکان:

پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندبێت بە ناردنی شایستەکانی کۆمپانیاکە لە مانگی کانونی یەکەمی 2019 تاوەکو شوباتی 2020، کە لەکاتی خۆیدا نەیتوانیوە ئەو شایستانە بدات کە بڕەکەی 30 ملیۆن دۆلارە، دانە گاز ئاماژەی بەوەکردووە کە پێشنیارێک لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە دراوەتە کۆمپانیای بیرڵ پەترۆلیۆم کە حکومەتی هەرێم سەرجەم شایستە دواکەوتووەکان دابیندەکات لە ساڵی 2021دا لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و تێپەڕاندنی بەربەستی 50 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.

ئاماژەی بەوەشکردووە کۆمپانیای پەترۆلیۆم بەردەوام دەبێت لە ڕێککەوتن لەسەر هاوکاریکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دابینکردنی ئەو شایستانە لە کاتێکی گونجاودا، لەگەڵئەوەشدا حکومەتی هەرێم پابەندە بە پێدانی شایستەکان لە مانگی ئازاری 2020ەوە بەشێوەیەکی ڕێکخراو و مانگانە بەبێ دواکەوتن.

هەروەها دکتۆر پاتریک ئەلمان وارد، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای دانە گاز دەڵێت، کارە هاوبەشەکانمان لەگەڵ کۆمپانیای بیرڵ پەترۆلیۆم ئاستێکی پێوانەیی تۆمارکردووە لە بەرهەمهێنانی گازدا هاوشان بە پاراستنی سەلامەتی و ئاسایش و پارێزگاریکردن لە ژینگە.

دەشڵێت، سوپاسی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین لە هاوکارییەکانی  بە هەڵکردنی گڵۆپیه سەوز بۆ فراوانکردنی کارەکانمان لە چوارچێوەی ئەو پرۆتۆکۆلانەی هەیە و پاراستنی ڕێکارە تەندروستییەکان، هەروەها ڕایدەگەیەنین کە ب ەرهەمهێنانی گاز تاوەکو چارەکی کۆتایی ساڵی 2020 گەیشتووەتە 400 ملیۆن پێ سێجا لە ڕۆژێکدا کە ئەمەش بە ڕێژەی %8 زیاترە لە بەرهەمهێنان لە هەمان ماوەی ساڵی 2019دا.

بابەتی پێشتر

یەكەمجارە لە 5 ساڵی ڕابردوودا.. عێراق بەهای دیناری دابەزاند

بابەتی دواتر

نرخی دۆلار و دراوەکانی دیکە دوای بڕیارەکەی بانکی ناوەندی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share