بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ وەستا و لە مامەڵەکانی ئەمڕۆدا کەمێک دابەزی

بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ لەماوەی رابردوودا، بابەتێکی گەرمی جیهان بوو، دوای ئەوەی بەردەوام ریکۆردە مێژووییەکانی خۆی دەشکاند، بەڵام لە مامەڵەکانی ئەمڕۆ هەینیدا، نرخی کانزاکە دابەزینی تۆمارکرد.

لە مامەڵە جیهانییەکاندا، نرخی کانزاکە 0.1%ی نرخەکەی لەدەستدا بۆ 2666 دۆلار، ئەوەش لەدوای بەرزترین نرخی خۆی کە 2685 دۆلار بوو بەر لە دابەزین تۆماریکرد.

دابەزینەکە لەدوای ئەوە دێت لەسەرەتای ئەمساڵەوە، نرخی کانزاکە، 29% لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیووە کە نرخێکی تەواو نامۆ و مێژووی بوو، ئەوەش لەدوای کەمکردنەوەی سوودی بانکی لەلایەن ئەنجومەنی یەدەگی فیدڕاڵیی ئەمریکاوە.

ئێستا کیلۆیەک زێڕ لەبازاڕە جیهانییەکان هاوتای، 85 هەزار و 854 دۆلاری ئەمریکییە و سەرەڕای دابەزینە کەمەکەش بەڵام هێشتا نرخی زێڕ لەچاو ساڵانی رابردوودا لە بەرزیدایە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پسوڵەی خۆراکی سلێمانی: بڕیاری درێژکردنەوەی وادەی فۆڕمی ئەلیکترۆنیمان پێنەگەیشتووە

پسوڵەی خۆراکی سلێمانی رایگەیاند، بڕیاری درێژکردنەوەی وادەی فۆڕمی ئەلیکترۆنیمان پێنەگەیشتووە. بەڕێوەبەرایەتیی رێکخستنی پسوڵەی خۆراکی سلێمانی، رایگەیاند، تاوەکو ئێستا…
Total
0
Share