گۆڕان هۆكاری داخستنی گردی زەرگەتە رووندەكاتەوە

زۆرینەی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان لە راگەیەندراوێكدا دەربارەی داخستنی گردی زەرگەتە دەڵێت، رێکخەری گشتی بە وەکالەت دانانرێت، ئێمە دەمانەوێ بە هەڵبژاردن دابنرێ.

دەقی راگەیەندراوەكە:

راگەیەندراو زۆرینەی جڤاتی نیشتیمانی هەڵبژێردراو

هاونیشتیمانیانی بەڕێز
سەرۆکایەتی هەرێم و حکومەتی هەرێمی کوردستان
پارێزگاری سلێمانی
دامودەزگا ئەمنیەکان
هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەی گۆڕان لە کوردستان و رەوەندی کوردی

ئێمە زۆرینەی ئەندامانی جڤاتی نیشتیمانی هەڵبژێردراو و شەرعی بزوتنەوەی گۆڕان لە باژێروانەکان، رەوەندی کوردی و نوێنەری ئافرەتان وەک بەرەی دەستور رێگری لە پیلان و موئامەرە ئەکەین. رەوانشاد نەوشیروان مستەفا هەمیشە کاری بۆ دەوڵەتی قانون کردووە. بزوتنەوەی گۆڕانی وەک هێزێکی سیاسی و مەدەنی پشت ئەستور بە شەرعیەتی دیموکراتی و هەڵبژاردن وەک بنەمای رەوایەتی دامەزراندووە. دەستوری ناوخۆی بزوتنەوەی گۆڕانی بە پەنجە و قەڵەمی خۆی داناوە.

لە ناو بزوتنەوەی گۆڕاندا رێکخەری گشتی بە وەکالەت دانانرێت. ئێمە دەمانەوێ بە هەڵبژاردن رێکخەری گشتی دابنرێ. ئەوان ئەیانەوێ بە کودەتا و وەکالەت دابنرێ. ئەمەش لە دنیادا نموونەی نیە!

رێکخەری گشتی پێشووی بزوتنەوەی گۆڕان کەسێکە جێگەی رێزە و پێش (3) ساڵ لە 13ی 10ی 2021 لەگەڵ سەرجەم ئەندامانی خانەی راپەڕاندن لە کۆبونەوەی جڤاتی نیشتیمانیدا دەستیان لەکاركێشایەوە و راگەیەندراوی رەسمیان بڵاوکردەوە. لە هەمان کۆبونەوەدا جڤاتی نیشتیمانی لە راگەیەندراوی فەرمیدا پێشوازی و دەستخۆشیان لێکرا و دەستلەکارکێشانەوەیان قبوڵکرا. لەسەر ئەو بنەما دەستورییە ئەو وەکالەتە نادەستوری و ناقانونیە.

رەوانشاد نەوشیروان مستەفا کاتێک رێکخەری گشتی بو وەکالەتی تایبەتی بۆ کاروباری کۆمسیۆن کردەوە. نەک کەسێک بە وەکالەت بکات بە رێکخەری گشتی! بەکارهێنانی هەر بەراوردکارییە بۆ چەواشەکاری و داپۆشینی فەزاحەتێکی گەورەیە.

ئەوەی تاقمێک کەس پێیهەستاون و بە نیازن بە موئامەرە و لە ژێر ناوی کۆبوونەوەی رێزلێنان و دەستبەکاربوون ئەنجامی بدەن بە هەموو شێوەیەک رێی لێئەگرین. نیازی پشت ئەو کارە لەناوبردنی بزوتنەوەی گۆڕانە. بەرپرسیارێتی تاریخی، قانونی و سیاسی ئەکەوێتە ئەستۆی ئەو پیلانگێڕانە.

ئەوان لە کۆبوونەوە تایبەتیەکان و لە پەیوەندییەکانیاندا لەگەڵ ئێمەدا بە ئاشکرا ئەڵێن شەڕ و ئاژاوە دروست ئەکەن و ئینشیقاق ئەکەن. بێباکن لە ئەنجامدانی تاوان.

لەبەرئەوە زۆرینەی جڤاتی نیشتیمانی هەڵبژێراو بڕیارماندا مەکۆی سەرەکی (گردی زەرگەتە) تا کاتێکی نادیار دابخرێت بۆ رێگری لە ئاژاوە و لە پێناو سەلامەتی هەموواندا. ئەوان بێباکن لە هەموو کارێکی خراپ.

ئەرکی دامەزراوە رەسمیە حکومیەکان و پارێزگار و دەزگا ئەمنیەکانەوە هێمنی و ئاسایش بپارێزن.

زۆرینەی ئەندامانی جڤاتی هەڵبژێردراو
٢٧ی ٩ی ٢٠٢٤

بابەتی پێشتر

شەقامێكی سەرەكیی سلێمانی نۆژەنكرایەوە

بابەتی دواتر

بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ وەستا و لە مامەڵەکانی ئەمڕۆدا کەمێک دابەزی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گۆڕان بۆ یەکێتی: با پەرەپێدانی پەیوەندییەکانمان وەڵامی پێداویستییەکانی خەڵک بێت

بزوتنەوەی گۆڕان بە بۆنەی 46 هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە، پیرۆزباییەکی ئاراستەی ئەو حزبەکردووە، هیوادارە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانیان…
Total
0
Share