لە دهۆک گردبوونەوەی ناڕەزایی ئەنجامدرا و شەقامێک داخرا

بە گوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، کەمێک لەمەوبەر گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی لە گەڕەکێکی دهۆک ئەنجامدرا و شەقامێکی سەرەکی داخرا.

بە گوێرەی زانیارییەکان، گردبوونەوەکە لە گەڕەکی ماڵتای سەنتەری پارێزگای دهۆک روویداوە و بۆ ماوەیەک شەقامێکی سەرەکی داخراوە.

خەڵکی گەڕەکەکە ئاماژەیان بەوەکردووە، کەس بە هانایانەوە نەچووە و خانووەکانیان بۆ تاپۆ ناکرێت و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەیانەوێت دانیشتووانی گەڕەکەکە، بەبێ قەرەبووکردنەوە گەڕەکەکەیان بۆ چۆڵ بکەن.

بابەتی پێشتر

پارێزگاری سلێمانی: ئەمڕۆ 27 هەزار و 115 خوێندکاری نوێ لە ژوانی پۆل و ناوەندەکانی خوێندندا بوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share