پارێزگاری سلێمانی: ئەمڕۆ 27 هەزار و 115 خوێندکاری نوێ لە ژوانی پۆل و ناوەندەکانی خوێندندا بوون

پارێزگاری سلێمانی راگەیەندراوێکی لەبارەی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنەوە بڵاوکردەوە و دەڵێت، “دەخوازین ئەمڕۆ، سەرەتایەکی نوێ بێت بۆ پەرەپێدانی بەردەوامی پرۆسەی خوێندن و پەروەردە و فێرکردن و فێربوون، کە تیایدا لە سنووری پارێزگاکەماندا (27115) خوێندکاری نوێ، چرۆ و خونچەو نەمامی نوێی پارێزگاکەمان، لە ژوانی پۆل و هۆڵ و ناوەندەکانی خوێندندا، دەپشکوێن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو خوێندکارانی پۆلی یەکەمی بنەڕەتی، یەکەم بەریەککەوتن و ناسین بە دەوروبەرو کۆمەڵگاو دامەزراوە دەوڵەتییەکان ئەزمووندەکەن، بە کۆی گشتییش 393 هەزار و 566 خوێندکار بە هیمەتی مەردانەی 37 هەزار و 950 مامۆستا لە 1525 خوێندنگە درێژە بە رەوت و رێگای راستی پەروەردە و فێکردن دەدەن.

باسی لەوەشکردووە، بە درێژایی مێژووی کۆن و نوێی ئەم پارێزگایە، کەرتی پەروەردە جێگای شکۆو شانازیی بووە، سەرچاوەی روونی گەشەپێدانی کۆمەڵگاکەمان بووە و رۆڵی بەهاداری لە بنەما شارستانێتییە نوێکەی شارەکەماندا بینیوەو، هەمیشە لە ریزی یەکەمی بەخشش و ئەنجام و ئامانج و بەرهەمی سەرکەوتنەکانی پرۆسەی پەروەردە و فێرکردندا بووە، ئەرکی هەموومانە ئەم رابەرایەتیی و سەرکەوتن و دەسکەوتە گەورە مرۆڤایەتیی و شارستانیانە بپارێزین.

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەیدا دەڵێت، “سوپاس و رێزو وەفای خۆمان پێشکەش بە مامۆستایانی قەدرگران و کەرتی پەروەردەو قوتابیان و خوێندکاران و خێزانە جوامێرەکانیان و هەموو هاونیشتمانیانی بەڕێز، دەکەین، کە لە شەقام و لە پۆلەکانی خوێندنیشدا، جوامێرانە، وانەکانی داکۆکیکردن و دادپەروەریی و داواکردنی مافی گشتیی و خەباتی مەدەنیی و پیشەییان فێری هەموومان کرد”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوایین زانیاری لەبارەی ئامادەكارییەكان بۆ كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتی ئاشكراكرا

وتەبێژی كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتی دوایین ئامادەكارییەكان بۆ ئەنجامدانی كۆنگرە ئاشكرادەكات. تەلار لەتیف، وتەبێژی كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان…
زیاتر ببینە

کەشناسیی سلێمانی: تێکڕای پلەی گەرمی لە ئەمساڵدا دوو پلە بەراورد بە تێکڕای سی ساڵی رابردوو بەرزبووەتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی سلێمانی بڵاویکردەوە، تێكڕای پلەی گەرمی لەم مانگەدا 32.2 پلەی سیلیزی بووە و بەراورد بە…
Total
0
Share