پارێزگاری سلێمانی، رایدەگەیەنێت، ” نابێت بانگەشەی هەڵبژاردن و پرۆسەی خوێندن تێکەڵبکرێن”.
د. هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، لەگەڵ دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندندا یەکەمین رۆژی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانیشە، کە تاقیکردنەوەی میللەت و حزبەکان و سیستمی سیاسییە لە هەرێمی کوردستان”.
پارێزگاری سلێمانی، وتیشی، “نابێت پرۆسەی خوێندن و بانگەشەی هەڵبژاردن تێکەڵبکرێن، چونکە زیانێکی گەورە بە هەموو لایەک دەگەیەنێت، راستە ئەو دوو پرۆسەیە تەواوکەری یەکیشن کە ئەگەر سیستمێکی پەروەردەیی باشمان نەبێت، دەوڵەتدارییەکی باشمان نابێت”.
ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستان دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنە و خوێندنگەکان بەڕووی ملیۆنێک و نزیکەی 800 هەزار خوێندکار و نزیکەی 156 هەزار مامۆستادا کرانەوە.
هەر ئەمڕۆ بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەستیپێکرد کە بڕیارە لە 20ی تشرینی یەکەمی 2024 بەڕێوەبچێت و لایەنە سیاسییەکانی هەرێم کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی 100 کورسیی پەرلەمان دەکەن.