كوژانەوەی گشتی لە تۆڕی كارەبای هەرێمی كوردستان روویدا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە كاتژمێر 4ی بەرەبەیانی ئەمڕۆوە بە هۆكارێكی نادیار كوژانەوەی گشتی لە تۆڕی كارەبای هەرێمی كوردستان روویداوە و تائێستا هۆكارەكەی نادیارە.

 ئەندازیار غالب محەمەد بەڕێوەبەری كۆنترۆڵ و گەیاندنی كارەبای سلێمانی رایگەیاند، كاتژمێر 4ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی بە هۆكارێكی نادیار كوژانەوەی گشتی ( Black out)لە تۆڕی كارەبای هەرێمی كوردستان روویدا و تائێستا هۆكارەكەی نادیارە.

راشیگەیاند، لەناو شاری سلێمانی هیچ شوێنێكی كارەبای نییە و لایەنی پەیوەندار لە هەوڵی چارەسەركردنی كێشەكەدان .

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەو کەسانەی مامەڵەی گواستنەوەی خێزانیی دەکەن بۆ سەر ماڵی خەزوریان ئاگاداردەکرێنەوە

پسوڵەی خۆراکی سلێمانی، ئاگاداری ئەو کەسانە دەکاتەوە کە مامەڵەی گواستنەوەی خێزانیی دەکەن بۆ سەر ماڵی خەزوریان. بەڕێوەبەرایەتیی ڕێکخستنی…
Total
0
Share