روونكردنەوە لەبارەی وەرگرتنەوەی قەرزێك لە سوودمەندبووان دەدرێت

بەڕێوەبەری كشتوكاڵی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ژمارەیەك لەو كەسانەی كەسانەی سوودمەندبوون لە وەرگرتنی قەرزی كشتوكاڵی تائێستا بڕیاری وەرگرتنەوەی قەرزەكەیان لەسەر جێبەجێنەكراوە و چاوەڕواندەكرێت تا كۆتایی ئەمساڵ دوا بڕیاربدرێت كە جارێكی وەرگرتنەوەی قەرزەكە دوابخرێت یاخود دەستبكرێت بە وەرگرتنەوەی قەرزەكە لەسوودمەندبووان.

شاڵاو جەمال بەڕێوەبەری كشتوكاڵی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەشێك لەو كەسانەی پێشتر لە وەرگرتنی قەرزی كشتوكاڵی سوودمەندبوون بۆ دروستكردن و بوونیادنانی پڕۆژەی كشتوكاڵی تائێستا بڕیاری وەرگرتنەوەی قەرزەكە بەهۆی دۆخی داراییەوە جێبەجێنەكراوە، چەند ساڵێكە وەرگرتنەوەی ئەو قەرزە لە سوودمەندبووان دوادەخرێت و تائێستا هیچ نووسراوێك لە حكومەتەوە ئاراستەمان نەكراوە كە بۆ ساڵی داهاتوو دەستدەكرێت بە وەرگرتنەوەی ئەو قەرزە یاخود جارێكی دیكە وەرگرتنەوەی قەرزەكە دوادەخرێت.

بەڕێوەبەری كشتوكاڵی سلێمانی جەختیشیكردەوە، ساڵانە بەر لە كۆتایی ساڵ بە نووسراوێك ئاگاداردەكرێنەوە كە وەرگرتنەوەی قەرزەكە دوادەخرێت و بۆ ئەمساڵ تا كۆتایی ساڵ بڕیاری كۆتایی لەبارەی ئەو قەرزە لە سوودمەندبووان دەدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە هەولێر کەسێک خوشکی هاوسەرەکەی دەکـ.ـوژێت و هاوسەر و خەزوریشی برینـ.ـداردەکات

بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە، کەسێک خوشکی هاوسەرەکەی دەکوژێت. بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە، لە گەڕەکی 99ـی…
زیاتر ببینە

لەبارەی کارەباوە ژمارەیەک لە گەڕەکی سلێمانی ئاگاداردەکرێنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی لەبارەی پچڕانی تەزووی کارەباوە هاوڵاتییانی گەڕەکەکانی قولەرەیسی و راپەڕین ئاگادار دەکاتەوە. لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی…
Total
0
Share