رێبوار تەها: 19 خوێندنگای نێودەوڵەتی لە کەرکوک دادەمەزرێندرێن

رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک پڕۆژەی دامەزراندنی 19 خوێندنگای حكومی بە پێوەری نێودەوڵەتی لە شارەکە راگەیاند.

رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، خوێندن و سیستەمی بەڕێوەبردن لەو خوێندنگانە بە پێوەری نێودەوڵەتی و بە خۆڕایی دەبن، لەقۆناغی یەكەمدا و بۆ ئـەمساڵی خوێندن چوار هەزار و 500 خوێندکار بۆ پۆلەكانی (1-4) ی سەرەتایی سودمەند دەبن و خوێندکارانیش هەڵسەنگاندنیان بۆ دەكرێت و وەردەگیرێن.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو 19 خوێندنگەیە لەسەر بنەمای دانیشتووان دابەشكراوە بەسەر قەزا و ناحییەكان و ناوەندی شار، بەجۆرێك خوێندكارانی گەڕەكە جیاوازەكان بتوانن لێیسوودمەندبن.

ئاشکراشیکرد، ئیدارەی كەركوك لەهەوڵەكانی بەردەوام دەبێت تا خزمەتەكانی لە بواری پەروەردە و فێركردن و سەرجەم بوارەكانی دیكە پەرەپێبدات بە ئامانجی خزمەتكردنی زیاتری دانیشتووانی كەركوك بەسەرجەم پێكهاتەکانەوە.

 

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: تەنها یەکێتی دەتوانێت ئەم حوکمڕانییە سەقەتە یەکبخاتەوە

بابەتی دواتر

کەشناسیی هەرێم: جارێکی دیکە پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دووبارە دادگاییكردنی پێنج چالاكوانی بادینان دواخرا.. شایەتحاڵەكان لە بەرژەوەندیی دەستگیركراوان شایەتییان داوە

دووبارە دادگاییكردنی پێنج دەستگیركراوی بادینان دواخرا، پارێزەرەكەیان دەڵێت، هیچ تۆمەتێكیان بەسەردا ساغنەبووەتەوە و تەنانەت شایەتحاڵەكان لە بەرژەوەندیی دەستگیركراوان…
Total
0
Share