عومەر محەممەد ئەمین، یاردەدەری بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند، هیوادارین زەنگ لێدانی ساڵی نوێی خوێندن، کۆتاییهێنان بێت بەو قەیرانانەی لە ساڵی 2014وە پێیاندا تێپەڕدەبین.
وتیشی، “هیوادارین زەنگ لێدانی ئەمساڵ کۆتاییهێنان بێت بە قەیرانی مووچە، کۆتایی هێنان بێت بە هەموو نەهامەتییەکانمان، ئێمە دەمانەوێت چیتر بابەتی مووچە نەبێتە مانشێتی میدیاکان.
یاریدەدەری بەڕێوبەری پەروەردەی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد، کاری وەزارەتەکەیان پەروەردەیە، دەیانەوێت بۆ ئەمساڵی خوێندن سەرنج بخەنە سەر بابەتە پەروەردەییەکان و لەگەڵیدا گرنگی بە فێرکردن بدەن، دەیانەوێت خۆشەویستیی نیشتمان و بابەتی دوورکەوتنەوە لە بەکارهێنانی چەک بە خوێندکاران بگەیەنن.