توێژینەوەیەک: سێیەکی منداڵان بەدەست کێشەکانی بینینەوە دەناڵێنن

توێژینەوەیەکی نوێی جیهانی ئاشکرایدەکات، کێشەکانی بینینی منداڵان تا دێت زیاتردەبێت و لە هەر سێ منداڵێک یەکێکیان تووشی کەم بینی یان نەبوونی توانای بینینی شتی دوورەوە دەناڵێنێت.

توێژەران دەڵێن، بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و راگەیاندنی کەرەنتین وای لە منداڵان کرد زۆرینەی کاتەکانیان لەبەردەم شاشەکان بەسەربەرن و کەمترین کات لە کەشوهەوای دەرەوەدا ببن.
کێشەی کورتبینی، سەرچاوەی دڵەڕاوکێی ستافی تەندروستیی جیهانییە، چاوەڕێدەکرێت تا ساڵی 2050 کێشەکە زۆر قووڵتر ببینەوە.

زۆرینەی منداڵانی تووشبوو لە وڵاتانی ئاسیان، کە 85% یان لە وڵاتی ژاپۆن و 73% یان لە کۆریای باشوور و 40% یان لە وڵاتانی چین و رووسیان.

هەریەکە لە منداڵانی پاراگوای و ئۆگەندا کەمترین ئاستی تووشبوون بە کورتبینیان تێداتۆمارکراوە کە رێژەکەی 1% ە.

بابەتی پێشتر

دادگای سلێمانی دەنگۆیەک رەتدەکاتەوە

بابەتی دواتر

جەمال کۆچەر: قەیرانی دارایی لە عێراق بوونی نییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share