نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کەمێک لەمەوبەر گەیشتە شاری سلێمانی.
ئەمڕۆ سێشەممە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە سلێمانی و لەلایەن هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری شارەکە پێشوازی لێکرا.
لەمیانەی سەردانەکەیدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرپرسانی یەکە کارگێڕییەکانی سلێمانی لەبارەی بانگەشەی هەڵبژاردنەوە کۆدەبێتەوە.