یەکێتیی مامۆستایان داوای بڕیاری بەرزکردنەوەی مووچە و بنبڕکردنی کێشەی مووچە دەکات

لەگەڵ نزیکبوونەوەی کردنەوەی ناوەندەکانی خوێندن، یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان بەبۆنەی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنەوە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و شەش داواکاری هەیە.

یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، “پێویستە کێشەی مووچە بە یەکجاری بنبڕ بکرێت کە پێمان وایە بڕیاری دادگای فیدراڵی و ئەو لێکتێگەیشتنانەی لەم دواییانە کراوە هەنگاوی باشن بۆ چارەسەر”.

لە بەیاننامەکەشدا هاتووە:

یەکەم: دەبێت پڕۆسەی پەروەردە و خوێندن لە ریزبەندیی یەکەمی بایەخپێدانی حکومەت بێت، بە کردار.

دووەم: کێشەی مووچە بە یەکجاری بنەبڕ بکرێت کە پێمان وایە بڕیاری دادگای فیدڕاڵی و ئەو لێکتێگەیشتنانەن بەم دواییە لە نێوان هەردوولا کراون هەنگاوی باشن بۆ چارەسەر بە دیاریکراوی بە نیشتیمانی و هاوتاکردنی.

سێیەم: پێویستە بەرزکردنەوەی مووچە بڕیاری لێبدرێت، چونکە وەستاندنی وێڕای ئەوەی پێچەوانەی یاسای خزمەتی شارستانیی ژمارە 24ی ساڵی 1960 و یاسای مووچەی ژمارە 23ی ساڵی 2008 و هەموارکراوەکانییەتی، زەرەر و زیانی زۆری گەورەی ماددی لە مامۆستایان و فەرمانبەران داوە.

چوارەم: دەبێت هەموو هەوڵێک بدرێت بۆئەوەی مامۆستایان و فەرمانبەرانیش لە هەموو ئەو پێشینانەی لە بانکە حکومییەکان دەدرێت، لێیەوە سودمەند بن، هاوشێوەی هاوڕێ و هاوەڵەکانیان لە عێراق باشترین فاکتەریش بۆئەوە، چوونی مووچەکانە بۆسەر ئەو بانکانە.

پێنجەم: رێژەی ئەو مامۆستایانەی لە زەوی نیشتەجێبوون سوودمەند نەبوون، زیاترە لە 60%، بۆیە دەبێت هەنگاوی پێویست و بەپەلە بنرێت لەو بارەیەوە.

شەشەم: دەبێت کەسی شیاو لە شوێنی شیاو دابنرێت، لەسەرەوە تاوەکو خوارەوە، چونکە پڕۆسەی پەروەردە و خوێندنی باڵا وەکو هەر دامەزراوەیەکی دیکە نییە هەرچۆن بێت بەڕێوەبچێت.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار: رێگە نادرێت شوێنەوار و شوێنە كەلتورییەكان بۆ هیچ جۆرە بانگەشەیەك بەكاربهێنرێت

بابەتی دواتر

كەسێك بە تۆمەتی گیرفان بڕین دەستگیركرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share