ئۆنسەیەک زێڕ گەیشتە 2628 دۆلار

نرخی کانزای زێڕ لە بەرزبوونەوە بەردەوامە، بە جۆرێک نرخەکەی نۆ هێندە بەرزبوونەوەی تۆمارکردووە بەراورد بە ساڵی 2000 و سێ هێندە و نیوی ساڵی 2010یە و دوو هێندەی ساڵی 2017یە.

ئەمڕۆ نرخی کیلۆیەکی هاوتای 84 هەزار و 534 دۆلاری ئەمریکییە و گرامێکی کانزاکە هاوتای 84 دۆلار و 53 سەنتە.

لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستانیش، نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیاری 21 هاوتای 565 هەزار دینار و مسقاڵێک زێڕی عەیاری 24 بە 645 هەزار دینارە و مسقاڵێک زێڕی عەیاری 18 بە 485 هەزار دینارە.

کانزا زەردەکە، خواستێکی زۆری جیهانی لەسەرە ئەوەش وایکردووە، لە زۆرینەی وڵاتانی جیهانی بە وڵاتی خۆشمانەوە، کڕین و ئامادەکردن و پێشکەشکردنی کانزاکە لەلایەن هاوسەرەوە بۆ هاوژینەکەی، وەک بەشێک لە پڕۆسەکە دادەنرێت و تەماشادەکرێت، هەر بۆیە بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ کاریگەریی لەسەر کۆی گشتیی پڕۆسەکە کردووە و لەماوەی چەند ساڵی کۆتاییدا، کڕینی بڕی کانزاکە بەهۆی نرخەکەیەوە کەمبووەتەوە.

لە بەرامبەر ئەو کەلتورەی وای کردووە، کڕینی زێڕ وەک بەشێک لە پێداویستییەکانی هاوسەرگیری تەماشابکرێت، بەشێک لە خەڵکی پێیان وایە، دەکرێت مەرجی کڕین زێڕ و ئەو بارگرانییە زۆرە لەسەر هاوسەران هەڵبگیرێت، یاخود دەکرێت بە شتێکی دیکە لە نمونەی کانزایەکی دیکەی جوانکاری و خشڵ، بارگرانییەکە کەمبکرێتەوە.

بابەتی پێشتر

ڤاكسینێكی نوێی دژە ئەنفلۆنزا رێگەی بەكارهێنانی پێدرا

بابەتی دواتر

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار: رێگە نادرێت شوێنەوار و شوێنە كەلتورییەكان بۆ هیچ جۆرە بانگەشەیەك بەكاربهێنرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share